تشرینی یه‌که‌م 02, 2022 12:51 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێران سوورە لەسەر گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش و بەهێز و سەقامگیر

 وه زیری ده ره وه ی ئێران رایگه یاند: کۆماری ئیسلامی ئێران سووره له گه یشتن به رێککه وتنێکی باش و به هێز و سه قامگیر.

بە پێی ڕاپۆرتی رۆژی یەکشەممەی هەواڵدەریی فارس ، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە پەراوێزی ٧٧هەمین دانیشتنی کۆگەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، ڕەوتی دانوستانەکانی بۆ هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆ چەوسێنەرەکان ڕوون کردەوە و گوتی : ئەگەر ئەمریکا مامەڵەیەکی واقیعی ھەبێت و بوێریی ئەوەی هەبێت لەم قۆناغەدا بڕیاربدات، دەکرێ ڕێککەوتنێکی باش و سەقامگیر بکرێت.

وه زیری ده ره وه ی ئێران ڕایگه یاند که ئه م ڕێککه وتنه له به رده ستدایه و ڕوونیکرده وه : ئه مریکییه کان چه ندین جار په یامیان ناردووه که ئیراده ی پێویستیان هه یه بۆ گه یشتن به ڕێککه وتن، کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ده ستپێشخه ری زۆری خستۆته ڕوو بۆ خێرا کردنی ڕێککه وتن له ماوه ی دانوستانەکان دا.

سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئێران هەروەها سەبارەت بە هاوکارییەکانی تاران لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی وتی: ئەو دەزگایە دەبێت ئەرکە تەکنیکییەکانی خۆی بەجێ بگەیەنێت، بەڵام چەندین جار ڕێگای سیاسی گرتووەتەبەر و لە ڕووی سیاسییەوە ڕەفتار دەکات.

 

سەرپەیڤ