تشرینی یه‌که‌م 16, 2022 08:54 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: بەردەوامیی ئامادەبوونی چەکدارانەی تیرۆریستان لە کوردستانی عێراقمان پێ قەبوڵ ناکرێت

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: بەردەوامیی ئامادەبوونی چەکدارانەی تیرۆریستان له کوردستانی عێراق و جم و جوڵەکانیان دژ به ئاسایشتی ئێرانمان پێ قەبوڵ ناکرێت.

به پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس،«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان»، ڕۆژی شەممە لە دیدارێکدا لەگەڵ «قاسم ئەعەرجی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی عێراق، وێڕای پێداگرتن لە سەر پەیوەندییە ڕوولەپەرەکانی نێوان ئێران و عێراق لە هەموو بوارەکاندا ،جەختی لە هاوکارییەکانی هەردوو وڵات لە بواری ئاسایشتیش دا کردەوە ، لەوانە ڕووبەڕوو بوونەوەی تیرۆریستانی چەکداری سەقامگرتووی ھەرێمی کوردستانی عێراق.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات ستراتیژی و ھەڵکەوتەیەو ئێمە ئاسایشتی عێراق بە ئاسایشی ئێران دەزانین، وتیشی: بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە باشەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆماری عێراق، ئێمە بە لامانەوە ئاسایی نییە کە خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق ببێتە شوێنی کردەوەی تیرۆریستی و هەڕەشە لە دژی ئاسایشتی ئێران.

بەڕێزی خوازیاری ئەرکناسیی دەوڵەتی ناوەندیی عێراق و هەرێمی کوردستان بوو لە مەڕ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ تاقمە تیرۆریستەکان لەو ناوچەیەدا.

سکرتێری ئەنجومەنی ئاسایشتی عێراقیش ھەر لە دیدارەکەدا وتی: دەستووری عێراق ڕێگە بە چالاکیی ئەو کەس و ڕەوتانە نادات کە هەڕەشە لە دراوسێکانمان دەکەن.

«ئه‌لئه‌عره‌جی» دڵنیایی دا که‌ هه‌ر ھەنگاوێکی دژی ئاسایشتی ئێران لەگەڵ کاردانەوەی حکومه‌تی ناوه‌ندی و ھەرێمی کوردستان به‌ره‌وڕوو دەبێتەوەو عێراق ئاسایشتی ئێران به‌ ئاسایشتی خۆی ده‌زانێت.

سەرپەیڤ