بە ئامادەبوونی ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی»، ناوەندی نێونەتەوەیی کۆنترۆڵی ئاسایشتی دەریایی نێودەوڵەتی لە ناوچەی سێیەمی هێزی دەریایی ئەرتەش کرایەوە
ناوەندی کۆنترۆڵی ئاسایشتی دەریایی باکووری ئەقیانوسی هیند لە ناوچەی سێیەمی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، ناوەندی کۆنترۆڵی ئاسایشتی دەریایی باکووری ئەقیانوسی هیند لە ناوچەی سێهەمی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران (کەنارەک، پارێزگای سیستان و بەلوچستان، باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران) بە ئامادەبوونی ئەمیری دەریادار«شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، فەرماندەکان و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی "ئایۆنێز" و وابەستە سەربازییەکانی سەقامگرتووی ئێران ، کرایەوە.
ئهمیری دەریادار«ئێرانی» بە دەربڕینی ئەمەی کە، هێزی دهریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دووههمین خولی بهردهوام بهرپرسایهتی گرووپی کاری ئاسایشتی «ئایۆنێز»ی بە ئەستۆیەو له هیچ ههوڵێک بۆ پێشخستنی ئهم سیمپۆزیۆمه گرنگه ناوچهییه خەمساردی نانوێنێ، وتیشی: دهرفهتی دهست ڕاگهییشتن به دهریاو سود وەرگرتن لەم نیعمەتە گەورەیە ھەلی گەشەکردن لە بواری جۆراوجۆردا بۆ هەمووان دەڕەخسێنێ و بەکارهێنانی دروستی ئەم نیعمەتە خوداییە پێویستمەندی ئاسایشت و شارەزایی و ھەڵبەت ھاوبەشی و هاوکارییە.
فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: هیچ وڵاتێک بە تەنیا توانای دابینکردنی ئاسایشتی ئەم پانتاییە ئاوییەی نییەو لەچاخی داتاو زانیارییەکاندا، پێویست بە بوونی ناوەندگەلێک بۆ کۆکردنەوە، پۆلێنکردن، ئەوبەرایەتی دان و واوەتر لە ھەموو ئەمانە بەشینەوەی زانیارییەکان دەکات. هەر بۆیە هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بڕیاری دا بە هاوکاری و بەشداریی هەموو ڕێکخراوە سەربازی و لەشکرییەکانی ھاوپێوەند بە دەریا و ئاسایشتەکەی، ئەم ناوەندە گرنگە دامەزرێنێت.