تشرینی یه‌که‌م 23, 2022 15:52 Asia/Tehran
  • هێزی دەریایی پلانی هەیە بۆ مەشقی هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی قەراخی ئەقیانوسی ھیند

فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی ستراتیژیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماده‌یی ئه‌م هێزه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مەشقێکی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی کارگروپی ئاسایشتی ده‌ریایی لوتکه‌ی وڵاتانی لێواری ئەقیانوسی هیند«ئایۆنێز» ڕاگه‌یاند.

ئەمیری دەریادار«شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ستراتیژیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ ئێران پرێس، لە پەراوێزی ڕێوڕەسمی کردنەوەی ناوەندی نێونەتەوەیی هاوکاریی ئاسایشتی دەریایی، ڕایگەیاند کە، هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دووهەمین خولی لەسەریەک بەرپرسی گرووپی کاری ئاسایشی «ئایۆنێز» بووەو هەموو ئەندامانی ئەم گروپە سوودیان لە پێکھاتنی  ئاسایشت وەرگرتووە.

ئەمیر «ئێرانی» وتیشی:کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا پێشنیاری بەڕێوە بردنی مەشقێکی هاوبەشی کردووەو لە ئێستادا ئاستەنگەکانی بەردەم بەڕێوە چوونی ئەم مەشقە لابراون و هەوڵیش دەدرێت بەم نزیکانە ئەم مانۆڕە بەڕێوە بچێت.

ئەمیری دەریادار«ئێرانی» بە ئاماژە بە کردنەوەی ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ هاوکاری ئاسایشتی دەریایی وتیشی: دامەزراندنی ئەم ناوەندە  لەو تەگبیرو ڕێوشوێنانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بووەو لەگەڵ کردنەوەیدا، هەلومەرجێک ڕەخساوە ھەتا ئەو وڵاتانەی وا پەرۆشی ئاشتی و ئاسایشتی ناوچەکەن لە یەک شوێن دا کۆببنەوە و زانیاری لەمەڕ پێکھێنانی دۆخی ئاسایشتی بۆ دەریاگەڕی ئاڵوگۆڕ بکەن.

سەرپەیڤ