تشرینی یه‌که‌م 25, 2022 16:55 Asia/Tehran
  • دەریادار ئێرانی: پاپۆڕشکێنەکانی ئێران بە موشەکی کروزی «ئەبومەهدی» تەیار دەکرێن

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: پاپۆڕشکێنەکانی ئەم هێزە بە موشەکی کروزی "ئەبو مەهدی" و موشەکی کروزی لەوە بەهێزتریش تەیار دەکرێن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، دەریادار «شەهرام ئێرانی»، فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سەبارەت بە دوایین دەستکەوتەکانی ئەم هێزە وتیشی: هێزی موشەکی کروزی ڕووی ڕووبەر بۆ ڕووبەری ئێران دوو هێندە زیادی کردووەو پاپۆڕشکێنەکان لە جیاتی 4 لانچەر موشەکی کروز، بڕیارە بۆ یەکەمجار بە 8 لانچەرموشەکی کروزەوە ئامادەی دەریاکان بێت.

دەریادار ئێرانی وتیشی: سیستمی ڕووبەر بۆ ئاسمانی بردی مامناوەندی لەسەر پاپۆڕشکێنی سەهەند دانراوە و ئامادە کراوە کە ئاستە سەرەتاییەکەی دوو هێندە زیادی کردووە.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: پاپۆڕشکێنی سەهەند بە هەمان شێوە بە سیستمێکی بەرگریی خاڵپێک و دژە موشەکی تەیار کراوە و بڕیارە پاپۆڕشکێنەکانی دیکەش بەم سیستمەوە تەیار بکرێن.

دەریادار ئێرانی بە ئاماژە بە زیادبوونی توانای ژێرئاوی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: پاپۆڕشکێنی دەماوەند خەریکی تێپەڕاندنی قۆناغی تاقیکردنەوەیە و چاوەڕوان دەکرێت کە هاوکات لەگەڵ ڕۆژی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران (٢٨ی تشرینی دووەم) پەردەی لەسەر لابدرێت.

ئەم فه‌رمانده‌ کوردەی هێزی ده‌ریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌مه‌ی کە هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی هێزی ده‌ریایی ئەرتەش له‌ لایه‌ن شاره‌زایانی ئێرانیه‌وه‌ چێکراون، وتیشی: خاڵی هێزمەندی ئێران کۆمه‌ڵگا گه‌نجه‌که‌یه‌تی و ئه‌و پلانانه‌ی که‌ لاوان پێشکه‌شی ده‌که‌ن، پێشوازیی لێ ده‌کرێت.

سەرپەیڤ