تشرینی دووه‌م 19, 2022 13:19 Asia/Tehran
  • پێشوازیی ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە وەزیری دەرەوەی عوممان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران پێشوازیی کرد لە وەزیری دەرەوەی عوممان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی شەممە لە شوێنی وەزارەتی دەرەوەی لە «ئەلسەیید بەدر بوسەعیدی» وەزیری کاروباری دەرەوەی عوممان، پێشوازیی کرد.

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عوممان بڕیارە لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان پێکەوە وتووێژ بکەن.

هەروەها بڕیارە «ئەمیر عەبدوڵڵاهییان» و «ئەلسەیید بەدر بوسەعیدی» لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان بدەنەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عوممان لە دەیان ساڵی ڕابردوودا، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس و هەوڵی ئەمریکا بۆ توندکردنەوەی ئێران ترسێن کردن، بەردەوام لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی بەرامبەر بووە.

بەرپرسانی عومان لەو باوەڕەدان کە پەیوەندیی نزیک لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای ڕاستی دامەزراوە و ئێران بە دراوسێیەکی گەورە دەزانن.

ئەم دوو وڵاتە هیچ ناکۆکییەکی خاکی و سنوورییان پێکەوە نییە، داکۆکیی ئێران لە عوممان بە شێوەیەکی ئەرێنی و هەرماو لە یادمانی مێژوویی عومماندا چەسپاوە.

سەرپەیڤ