کانونی یه‌که‌م 19, 2022 06:18 Asia/Tehran
  • سێیەمین کۆڕبەندی دیالۆگی تاران ئەمڕۆ بەڕێوە دەچێت

ئەمڕۆ دووشەممە سێیەمین کۆڕبەندی دیالۆگی تاران (TDF 2022)؛ لە پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بەڕێوە دەچێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ڕێوڕەسمی دەست پێ بوونی دیالۆگی تاران ئەمڕۆ دووشەممە  بە ئامادەبوون و لێدوانی میوانانی تایبەت، لەوانە «حسێن ئەمیرعەبدوڵاهییان» وەزیری دەرەوەی ئێران و کۆمەڵێک لە بەرپرسان و کاربەدەستانی وڵاتانی دیکە دەست پێ دەکات.

لەم کۆڕبەندەدا نزیکەی ٧٠ کەس لە ٣٦ وڵاتەوە ئامادە دەبن کە بریتین لە بەرپرسانی سیاسی و بەڕێوەبەری دامەزراوەی بیرکردنەوە و پەیمانگاکانی توێژینەوە، بیرمەندان و توێژەران.

بەڕێوەبەرانی ناوەندە بیرمەندە ناوخۆییەکان، باڵوێز و بەرپرسی دەزگا بیانییەکانی نیشتەجێی تاران لە بەشداربووانی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیە دەبن.

لە چوار دانیشتنی ئەم کۆڕبەندەدا دوای دەست پێ بوون، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ئاسایشی کەنداوی فارس، پەیوەندییە ناوچەییەکان و ئاسایشی وزە، قەیرانی ئۆکرانیا و لێکەوتە ناوچەیی و جیهانییەکانی و ئاسۆی ئاشتی و حکومەتی گشتگیر لە ئەفغانستان دا گفتوگۆی لە سەر دەکرێت.

سەرپەیڤ