کانونی یه‌که‌م 19, 2022 19:25 Asia/Tehran
  • سەرەتای سێیەمین کۆڕبەندی دیالۆگ لە تاران دا

سێیەمین مەکۆی دیالۆگ لە تاران دا بە ئامادەبوونی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران، باڵوێزان، کاربەدەستانی سیاسی، بەڕێوەبەرانی ھزرگەکان و بیرمەندان و ڕۆشنبیرانی ٣٦ وڵاتی جیھان دەستی پێکرد.

سێیەمین کۆڕبەندی دیالۆگی تاران (TDF 2022)،ئەمڕۆ دووشەممە لەناوەندی موتاڵای سیاسی و نێونەتەوەیی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە پێتەختی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران، وتاردەری دەستپێکی ئەم دیدارە بوو کە جگە لە بەڕێزی ژمارەیەک لە نوێنەرانی وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیهانیش بۆچوونی خۆیانیان دەربڕی.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سیاسەتی دراوسێیەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ دۆستایەتی و متمانە چێکردن» گرینگترین تەوەرەی کۆڕبەندی ئەمساڵە و نزیکەی ٧٠ کەس لە ٣٦ وڵاتەوە، لەوانە بەرپرسانی سیاسی، بەڕێوەبەرانی ھزرگەکان و دامەزراوە توێژینەوەکان، بیرمەندان و توێژەران بەشدارییان تیادا کردووە.

بەڕێوەبەرانی ناوەندە بیرمەندە ناوخۆییەکان، باڵوێز و بەرپرسی دەزگا بیانییەکانی نیشتەجێی تاران لە بەشداربووانی دیکەی ئەم کۆبوونەوەیەن.

لە دانیشتنەکانی پێشووی ئەم کۆڕبەندەدا دوای دەست پێ بوون، دوایین پێشهاتەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ئاسایشی کەنداوی فارس، ڕێگاکانی پەیوەندیدەری ناوچەکە و ئاسایشی وزە، قەیرانی ئۆکرانیا و لێکەوتە ناوچەیی و جیهانییەکان و ئاسۆی ئاشتی و حکومەتی گشتگیر لە ئەفغانستان دا گفتوگۆی لە سەر کرا.

سەرپەیڤ