کانونی دوھەم 18, 2023 06:26 Asia/Tehran
  • دابینکرانی خزمەتگوزاریی ئەندازیاری و تەکنیکی لە لایەن ئێرانەوە بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی کارەبا لە عێراق

وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند کە توانا تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران لە بواری وزەی کارەبادا زۆر بەرفراوان و لە قۆناغی پەرەپێداندایە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «عەلی ئەکبەر میحرابیان» وەزیری وزەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە میانەی دیداری لەگەڵ «زیاد عەلی فازڵ» وەزیری کارەبای عێراق لە تاران، بە ئاماژە بە توانا تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران لە بواری وزە، وتیشی: خۆشبەختانە کارگەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستە و پارچە بۆ پیشەسازیی کارەبا لە ئێران توانای باشیان هەیە ، تا ئەو ڕادەیەی کە خزمەتگوزاریی تەکنیکی و ئەندازیاریش لەم بوارەدا هەناردە دەکرێت.

وەزیری وزەی ئێران ڕایگەیاند کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بواری دیپلۆماسیی ئاو و کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە ئامادەیی کارای هەیە و وتیشی: چالاکی لەم بوارەدا ، هاوکات لەگەڵ پۆتانسێل و بارستایی لە کارگەکانی بەرهەمهێنانی کەرەستە و پارچەکانی ئەم پیشەسازییە لە کۆماری ئیسلامی ئێراندا لە هەلومەرجێکی لەباردایە .

هەروەها «زیاد عەلی فازڵ» خۆشحاڵیی خۆی بە دیدار لەگەڵ وەزیری وزەی ئێران دەربڕی و داوای کرد، کەڵک لە هێزو زانیاریی ئێران وەربگیردرێت بۆ پێشخستنی کارەکانی پیشەسازیی کارەبای عێراق.

وەزیری کارەبای عێراق بە ئاماژەدان بە ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە گۆڕینەوەی خزمەتگوزارییە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانی ئێران لە بواری دروستکردنی وێستگەکانی کارەبا لە عێراق ،وتیشی: لە ئێستادا پسپۆڕان و کۆمپانیا گەورەکان لە نێویاندا کۆمپانیای «مەپنا» لە عێراق چالاکن و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاریش لەم بوارەدا بەردەوامە، دیارە ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا.

سەرپەیڤ