کانونی دوھەم 21, 2023 00:10 Asia/Tehran
  • ئامادەکردنی ١٠ بەڵگەنامەی هاوکاری لە یەکەمین لوتکەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەر

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و خێزان لە یەکەمین لوتکەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەردا ئامادەکردنی 10 بەڵگەنامەی هاوکاریی ڕاگەیاند.

ڕۆژی (هەینی ٢٠ی ژانویەی ٢٠٢٣) یەکەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەر لە هۆڵی کۆبوونەوەی سەرکردەکان بە پێشوازیی فەرمیی «ئەنیسە خەزعەلی» جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان و بنەماڵە لە هاوسەرانی سەرۆک دەوڵەتانی وڵاتانی جیاجیا  دەستی پێکرد.

لەم کۆنگرەیەدا ٣٠٠ میوانی بیانی لەوانە ٧٠ کەس لە ژنانی کاربەدەست و ئافرەتانی ھەڵسوڕاوی بوارە جیاجیاکان بە وەزیر و جێگری سەرۆک کۆماران و پەرلەمانتارانی وڵاتانی جیاجیا سەردانی ئێرانیان کردووە.

«"ئەنسیە خەزعەلی»، جێگری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان و خێزان، ئامادەکرانی ١٠ بەڵگەنامەی ھاوکارییە ئەنجام گرتووەکانی  لە یەکەم کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەردا ڕاگەیاندو هیوای خواست کە ئەم هاوکارییانە بەردەوام بن ھەتا بشێ پەرە بە جوڵەی باش و کاریگەریی گونجاو لە نێوان ژنان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دا بدرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «خەزعەلی» لە یەکەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەردا وتیشی: مەبەست لە بەستنی ئەم کۆنگرە نێودەوڵەتییە، زیادکردنی جوڵە و کارلێکەکانی ژنانی ئێران و جیهانە.

خەزعەلی ڕوونیشی کردەوە: ١٠ بەڵگەنامەی هاوکاری ئامادەکراوە و ئەو هاوکارییانە بەردەوام دەبن بۆ ئەوەی بتوانین جوڵانەوە و کارلێکی باشمان لە نێوان ژناندا هەبێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئافرەتان و خێزان هەروەها وتی: ئیستیکبار ناتوانێت ئەوەی دەیەوێت لەڕێگەی فشار و تۆقاندنەوە و بە حوکمدان لەدەرەوەی یاسا و ڕێساکان بەسەر جیهان و بەتایبەت بەسەر ژناندا،بسەپێنێت. ژنان بە شێوەیەکی سەربەخۆ پەیوەندی خۆیان لەگەڵ یەکتردا دەپارێزن و ئێمەش دەنگی خۆمان بە گوێی خەڵکانی جیهان دەگەیەنین.

سەرپەیڤ