کانونی دوھەم 24, 2023 12:36 Asia/Tehran
  • دەریادار ئێرانی: ئێمە لە هەر شوێنێک دا کە پەیوەندیی بە بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکانی وڵاتەوە هەبێت ئامادەین

فەرماندەی هێزی دەریایی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە: سنوورە ئاوییەکانی وڵات ئەرکی سەرەکی ئێمەیە، بەڵام بەرژەوەندیی نیشتیمانیی وڵات لە هەر شوێنێک بێت، ئێمە لەو شوێنەدا ئامادەین.

دەریادار«شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ڕۆژی دووشەممە لە فێستیڤاڵی زانست و لێکۆڵینەوەی دەریایی کە لە بارەگای ئەم هێزە بەڕێوەچوو، وتی: بە پێی جەختی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، دەسەڵات لە جیهاندا قسەی یەکەم دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتیشی: ئەمڕۆ وەک هێزی دەریایی ئەرتەش خەریکی گەشت لێدانین لە کەناراوەکانداو ئەم ئەرکە بە تەواوی جێبەجێ دەکەین.

دەریادار ئێران بە ئاماژەدان بە گرنگیی دەسەڵاتی وڵات لە بوارە جیاجیاکاندا وتی: دەسەڵاتی ئێستای کۆماری ئیسلامیی ئێران لەسەر بنەمای زانست و تێگەییشتنەو ئەمڕۆش توانیومانە ھەرلە ڕێگای ئەمەوە دەسەڵاتی خۆمان لە بەستێنی ئەقیانووسەکاندا پیشان بدەین.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش ڕایگەیاند: جوڵانەوەی هێزی دەریایی ئەرتەش بناغەکەی لە سەر بەکارهێنانی زانستەو ئەمەش یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ ئەوەی داهێنان لە بوارە جیاوازەکاندا بکەین.

دەریادار ئێرانی هەروەها وتی: ئەمڕۆ لە بواری ژیۆپۆلەتیکدا بەنیازین ئەو دەسەڵاتە لە هەموو سنوورە ئاوییەکانماندا نیشان بدەین.

سەرپەیڤ