شوبات 04, 2023 11:04 Asia/Tehran
  • سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی ئێران: ٢٢ی ڕێبەندان لەو ڕۆژە گرینگانەی ژیانی مێژووی مرۆڤایەتییە

سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران: ٢٢ی ڕێبەندان لەو ڕۆژە گرینگانەی ژیانی مێژووی مرۆڤایەتییە.

ئەمیری سەرلەشکر «سەیید عەبدولڕەحیم موسەوی» سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند:٢٢ی ڕێبەندان لەو ڕۆژە گرینگانەی ژیانی مێژووی مرۆڤایەتییە تەنیا بە ئێران و ئیسلام و بەرەی خۆڕاگرییەوە بەرتەسک نابێتەوە.

٢٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی (رە)ـە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر، سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی ئێران لە ئاهەنگی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە قوم ئەوەشی لە وتەکانی زیاد کرد کە: دوژمنان پلانی وردیان بۆ ڕووداوەکانی ئەم دواییە داڕشتبوو و هەندێک وڵاتیش پێکەوە یەکانگیر بوون و لەم ئاراستەیەدا تەنانەت ڕەچاوی پرۆتۆکۆلەکانیشیان نەکرد ئەوەی ھەبوون و نەبوون ھێنایە مەیدانەوە کە بەشکو وەک خۆیان دەڵێن ھەموو شتێک یەکلا کەنەوە.

ئەمیری سەرلەشکر «سەیید عەبدولڕەحیم موسەوی» هەروەها وتی: دوژمنان لە کەشی مەجازیدا بە وردی پلانیان دانابوو و لەو ماوەیەش دا توییتی زۆریان دژی وڵات دانا، کە ھەرلە بنەڕەتدا بەرھەم ھێنان و بڵاو کردنەوەی ئەو ھەموو بابەت و پەیامە ناتوانێ تەنیا کاری یەک کەس بێت.

سەرکردەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی: دوژمنان پێیان وابوو بە ناسەقامگیرکردنی وڵات دەتوانن ئامانجە سەربازییەکانیان مسۆگەر بکەن هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​ھێندێک ​مانۆڕشیان ئەنجام دا کە ھەڵبەت ھیچی لێ نەوەشایەوە.

سەرپەیڤ