شوبات 09, 2023 18:16 Asia/Tehran
  • ناردرانی نەخۆشخانەی سارایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ناوچە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکانی تورکیا

فەرماندەی هێزی وشکانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناردرانی نەخۆشخانەی سارایی بۆ ناوچە بوومەلەرزە بەرکەووەکانی تورکیای ڕاگەیاند.

ڕۆژی دووشەممەی شەشەمی فڤریەە دوو بوومەلەرزە بە گوڕی 7.7 و 7.6 ناوچەکانی باشووری تورکیا و باکوری سوریای گرتەوە. ناوەندی ئەم بوومەلەرزەیە پارێزگای «کارەامان مەڕەش» بوو لە باشووری تورکیا، بەڵام ھەردووک بوومەلەرزەکە جگە لە دە پارێزگای باشووری ئەم وڵاتە، زیانی گیانی و دارایی زۆریشی لە ناوچەکانی باکووری سووریا بەجێهێشتووە.

هەر لە سەرەتای بوومەلەرزەکە لە تورکیا و سوریا، کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستبەجێ ئامادەیی خۆی بۆ دابینکردنی یارمەتی بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە ڕاگەیاند و جگە لە ناردنی یارمەتییە مرۆڤییەکان، کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش فریاگوزارانی خۆی ڕەوانەی ئەم وڵاتانە کرد بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە.

ئەمڕۆ (پێنجشەممە) پێنجەمین باری یارمەتییە مرۆڤییەکانی ئێران ڕەوانەی سوریا کرا. ئەمیری سەرتیپ  «کیومەرس حەیدەری» فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی ئێران ڕایگەیاند: لەسەر داوای دەسەڵاتدارانی تورکیا، یەکەم نەخۆشخانەی مەیدانی و سارای  ڕەوانەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی باشووری ئەم وڵاتە کراوە.

فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتیشی: ئەم نەخۆشخانە مەیدانی و ساراییە ٥٠ قەرەوێڵەی تێدایە کە بەشی جۆراوجۆری فریاکەوتن و ژووری نەشتەرگەری و دەرمانخانە و تاقیگە و چەندانی تریش دەگرێتەوە.

فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش هەروەها وتیشی: جگە لەم نەخۆشخانەیە، تیمێکی پزیشکیی ٦٠ کەسی کە پێکهاتبوون لە پزیشکانی نەشتەرگەری، ئۆرتۆپێدی،منداڵان، ھەوکردن، پزیشکی فریاگوزاری، تاقمی پەرستاری، مامان و ژووری نەشتەرگەریی ڕەوانەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا کران .

سەرپەیڤ