شوبات 12, 2023 19:46 Asia/Tehran
  • ئەمیری دەریادار شەھرام ئێرانی: کورد شۆڕشی ئیسلامی وەک کەسێکی تەمەندار بە جێگای ڕێز دەزانێت

ئەمیری دەریادار شەھرام ئێرانی فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: لە کلتووری کورددا کەسانی تەمەندارو گەورەتر ڕێزێکی تایبەتییان ھەیەو ڕوانگەی کوردیش بەرامبەر بە شۆڕشی ئیسلامی ھەر لەم کلتوورە ڕەسەنەوە سەرچاوە دەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئیرنا، ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی ناوەندی سنە بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە:

ڕێزگرتن لە کەسانی گەورەترو بە تەمەن ڕەگ و ڕیشەی لە کلتووری ئێرانی و ئیسلامیی کورددایە، وتیشی: لەگەڵ تێپەڕبوونی شۆڕشی ئیسلامیدا، ھەرچەندە لە تەمەنی شۆڕشی ئیسلامی تێ دەپەڕێت، ڕوانەگانیش وەک ڕەدێن سپی و گەورەیەکی بنەماڵەی ئێرانی ئیسلامی  زیاتر تێکەڵ بە حورمەت و ڕێزگرتن دەبن.

فەرماندەری ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ، وێڕای وەبیرھێنانەوەی ئەمەی کە بۆ گەشاوەیی و بەهێزکردنی داری شۆڕشی ئیسلامی خوێنێکی زۆر ڕژاوە، وتیشی: کەرامەت و گەورەیی شۆڕش ساڵ بۆ ساڵ زیاترسەرنجی دەدرێتێ و ئەم داب و نەریتەش لە کوردستاندا کە نەتەوەیەکی ڕەگ و ڕیشەدارە، زیاتر بەدی دەکرێت.

ئەمیری دەریادار «شەھرام ئێرانی» وێڕای تیشک خستە سەر ئەم ڕاستییەی کە ئامادە بوونی خەڵک لە گۆڕەپانەکاندا ئۆقرەیی ھێنە، وتیشی: ئەم ئۆقرەو ئارامییە بنەمای گەشەپێدانە بۆ ئەوەی بەرپرسان و کاربەدەستانی وڵات بتوانن بە تەگبیرو داڕشتنی پلانی ڕێک و پێک، داھاتوویەکی باشتر بخولقێنن.

ئەم فەرماندە کوردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە: چاوەڕوانی لە خەڵکی کوردستان ئەوەیە کە ھێزمەندو قورس و قایم لە گۆڕەپانەکانی نیشتیمانپەروەری دا دەرکەون و بڵێن سەرەڕای هەموو کێشەکان، ھیوایان بە داھاتووەو ئەو داھاتووە پرشنگدارەش لە لاوانی جوانچاک و بێ وێنەی خۆیاندا پەیجۆر بکەن.

سەرپەیڤ