شوبات 19, 2023 20:13 Asia/Tehran
  • گەشتی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران بۆ عومان

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ دیدار و وتووێژ لەگەڵ کۆمەڵێک لە بەرپرسانی عومان گەیشتە شاری مەسقەت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، ئەمیری دەریادار «شەهرام ئێرانی» فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لەلایەن دەریادار «سەیف بن ناسر ئەلڕەحبی» فەرماندەی هێزی دەریایی عومان و عەلی نەجەفی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازیی لێکرا.

لەم سەفەرەدا فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران لەگەڵ کۆمەڵێک لەبەرپرسانی عومان کۆدەبێتەوە و وتووێژ دەکات.

پەیوەندییەکانی نێوان ئێران وعومان لە چەند دەیەی ڕابردوودا، سەرەڕای ئاڵۆزییەکانی کەنداوی فارس و هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ چڕکردنەوەی ئێران ترسێن کردن، هەمیشە لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و بەرژەوەندیی بەرامبەر بووە.

بەرپرسانی عومانی لەو باوەڕەدان کە پەیوەندیی نزیک لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای ڕاستبینییەو ئێران بە دراوسێیەکی گەورە دەزانن. ئەم دوو وڵاتە هیچ ناکۆکییەکی خاکی و سنوورییان لەگەڵ یەکتردا نییە. پشتیوانیی ئێران لە عومان بە شێوەیەکی ئەرێنی و هەمیشەیی لە یادەوەریی مێژووی عوماندا چەسپاوە.

سەرپەیڤ