جێگیرکرانی ئەندامان و کارگێڕانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزەکەی تورکیا
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش، سەقامگرتنی ٦٣ ئەندام و کارگێڕی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیای ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی یانەی پەیامنێرانی لاو، ئەمیری سەرتیپ «کیومەرس حەیدەری» فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش، ڕایگەیاند: ٦٣ ئەندام و کارگێڕی ئەرتەش لەیەکێک لە کەمپەکانی شاری «ئادیامان»ی تورکیا جێگیر بکراون بۆ ئەنجامدانی چالاکیی مرۆڤی.
فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەش لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵەی ئەو ئەندام و کارگێڕانەی ئەرتەش کە ڕەوانەی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی تورکیا کراون، وێڕای ڕوونکردنەوەی کارە مرۆڤیەکانی ئەرتەش لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی ئەو وڵاتە، وتیشی: بەهۆی بوومەلەرزە لە تورکیا، ھەنگاوە مرۆڤییەکانی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم وڵاتەدا بەردەوامە.
ئەمیری سەرتیپ «حەیدەری» هەروەها وتی: هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە بارودۆخی سەخت و قەیراناوی دا ئامادەی دابینکردنی خزمەتگوزاری و یارمەتیدانی خەڵکن.