ڕوودانی بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٢ پلە لە باشووری ئێران
شوبات 21, 2023 11:15 Asia/Tehran
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای فارسی ئێران، ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی بە گوڕی ٥.٢ بە پێوەری ڕیختەر لەم پارێزگایەدا ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی مانگی سوور؛ «حسێن دەروێشی» بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای فارس لە ئێران، بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم بوومەلەرزەیە ئەمڕۆ سێشەممە لە شاری «دێرز» لە سنووری نێوان پارێزگاکانی فارس و هورمۆزگان ڕوویدا، وتیشی: ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتری دا ڕووی داوە.
دەروێشی ئاماژەی بەوەشکرد، سێ تیمی گەڕان ڕەوانەی شوێنی بوومەلەرزەکە کراون.
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای فارس لە ئێران ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و هەڵسەنگاندن بەردەوامە و لە داھاتوودا زانیاریی زیاتر ڕادەگەیەنرێت.