ڕەئیسی: سیاسەتی دەرەوە لەسەر بنەمای ڕوانگەیەکی هاوسەنگ لە پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتان دامەزراوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i416378-ڕەئیسی_سیاسەتی_دەرەوە_لەسەر_بنەمای_ڕوانگەیەکی_هاوسەنگ_لە_پەیوەندی_لەگەڵ_هەموو_وڵاتان_دامەزراوە
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: سیاسەتی دەرەوە لەسەر بنەمای تێڕوانینێکی هاوسەنگ لە پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتان دامەزراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 28, 2023 03:10 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: سیاسەتی دەرەوە لەسەر بنەمای ڕوانگەیەکی هاوسەنگ لە پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتان دامەزراوە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: سیاسەتی دەرەوە لەسەر بنەمای تێڕوانینێکی هاوسەنگ لە پەیوەندی لەگەڵ هەموو وڵاتان دامەزراوە.

ڕۆژی دووشەممە، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفرانسی سەرتاسەریی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی جەماوەری ڕایگەیاند، سیاسەتی ناوخۆی حکومەت لەسەر بنەمای توانا گەورەکانی ناوخۆیە و سیاسەتی دەرەوەش لەسەر بنەمای تێڕوانینێکی هاوسەنگ بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتان دامەزراوە.

بەگوێرەی بنکەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمارەتی، ڕەئیسی وتیشی: ئێمە بەشێوەیەکی هاوسەنگ لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان کارلێک دەکەین، بەڵام هەرگیز پرسەکانی وڵاتمان نەبەستووەتەوە بە مۆنی و بزەی چەند وڵاتێکەوە، ئەمڕۆش هەر وڵاتێک بیەوێت مامەڵە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دا بکات، بەستێنی بۆ ڕەخساوە.

سەرۆک کۆمار هەروەها وتی: لە ساڵی نوێدا، وەک ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش جەختی کردەوە، پێویستمان بە ورەیەکی نوێ و تێڕوانینێکی گۆڕانکاریخوازانەیە.

ڕەئیسی جەختی لەوەش کردەوە: زۆر ڕێگا کراونەتەوە و سەرەڕای خواستی دوژمن زۆر ڕێگاش دەکرێتەوە.

سەرۆک کۆمار بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ڕابردوودا کاری باش کراوە، وتیشی: یەکێک لە مەرجەکانی ڕوانگەی گۆڕانکاری خواز هەوڵدان بۆ بەهێزترکردنی خاڵە بەهێزەکان و قەرەبوو کردنەوەی خاڵە لاوازەکانی ئەو کارو ھەنگاوانەیە.