ئادار 31, 2023 21:22 Asia/Tehran
  • پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پێشهاتەکانی ناوچەکە؛ چەقی وتووێژی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و جەزائیر بوو

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و جەزائیر له سەر پەیوەندییه دوو قۆڵییەکان و پرسی ناوچەیی پێکەوە وتووێژیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر؛ «حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و «ئەحمەد عەتاف» وەزیری دەرەوەی جەزائیر ڕۆژی پێنجشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا وێڕای پیرۆز کردنی مانگی ڕەمەزان لە یەکتر، سەبارەت بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە بوارە جیاوازەکاندا، بەتایبەتی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکان و هەروەها پێشهاتەکانی ناوچەکە  لەنێویاندا پێشهاتەکانی فەلەستین ڕاوێژیان کرد و بیروڕایان گۆڕییەوە.

لەم وتووێژەدا وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران سڵاوی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامیی گەیاندە سەرۆک کۆماری جەزائیر «عەبدولمەجید تابون» و بانگهێشتی وەزیری دەرەوەی جەزائیری کرد بۆ سەردانی تاران کە لەلایەن بەڕێزیەوە پێشوازیی لێکرا.

وەزیری دەرەوەی جەزائیریش وێڕای گەیاندنی سڵاوی بەرپرسانی باڵای وڵاتەکەی بە بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، جەختی لە ئامادەیی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ ئێران لە ڕەهەندە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

هەروەها ھەردووک وەزیرەکە جەختیان لە درێژەدان بە هاوکارییە نزیکەکانی نێوان دوو وڵات لە کۆڕبەندییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دا کردەوە.

سەرپەیڤ