ئادار 31, 2023 23:15 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئەرتەشی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامییەوە

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە ، ڕۆژی "کۆماری ئیسلامی"ی بە دەستکەوتێکی گەورەی مێژوویی ڕاگەیاند.

دوای سەرکەوتنی شکۆمەندانەی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی (رە) لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی (١٩٧٩ی زایینی)، گشتپرسیی کۆماری ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەچوو.

بە پێی ئەنجامی ئەم گشتپرسی و ڕیفراندۆمە کە لە ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی (١ی ئاپریلی ١٩٧٩) ڕاگەیەندرا، زیاتر لە سەدا ٩٨ی ئەو کەسانەی کە مافی بەشداریی ڕیفراندۆمەکەیان هەبوو، ڕەزامەند بوون بە دامەزرانی کۆماری ئیسلامی.

بەم بۆنەیەوە ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە لە ساڵنامەی ئێراندا وەک ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێر کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تیای دا ڕایگەیاند: "نەتەوەی زانا و تێگەیشتووی ئێرانی ئیسلامی، بە تێگەییشتنێکی دروست لە بارودۆخی وڵات، لە ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی، بە دەنگی لێبڕاوانەو یەکلاکەرەوەی خۆی، کۆماری ئیسلامییان وەک حکومەتێکی دڵخواز لە وڵات دا هەڵبژاردو بە ئیلهام وەرگرتن لە یاساو فێرکارییە ڕزگاریبەخشەکانی ئیسلام، "ئیسلامییەت" و "کۆمارییەت"ی حکومەتی سیاسیی وڵاتیان دەستەبەر کردو ئەم ڕۆژەیان کردە بە خاڵێکی وەرچەرخان لە مێژووی سیاسیی هاوچەرخی ئێراندا.

لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: ١٢ی پووشپەڕ ڕۆژی ڕەنگدانەوەو دەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەیەکی ژیرو زانا بوو لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆی و ڕێبازی پیرۆزی کۆماری ئیسلامی کە سەربەخۆیی و سەربەرزیی بۆ وڵاتە خۆشەویستەکەمان بە دیاری ھێناوە.

ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە یادی ١٢ی خاکەلێوە، ڕۆژی "کۆماری ئیسلامی" ڕایگەیاند: ڕۆڵە بەجەربەزەکانی نەتەوەی ئێران لە نێو ئەرتەش دا بەوپەڕی دەستەڵاتەوە لە حکومەتی ئیسلامی کە دەستکەوتی نەتەوەی چاونەترسی ئێران و بەرھەمی خوێنی هەزاران شەهیدی لە خوێن دا گەوزاوو خەباتی نیازپاکانەی لەخۆبردووانە ھەتا دوایین تینیان پاسەوانی دەکەن و ھەرچەشنە دەست درێژکارییەک  بەرامبەر بە سەروەری و یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی و نیزامی پیرۆز لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە ھەنگاوێکی دەستبەجێ و گورچکبڕ وەڵام دەدەنەوە.

سەرپەیڤ