نیسان 01, 2023 16:34 Asia/Tehran
  • ئێران قەت نیازی نەبووە بچێتە نێو ھەرێمی کوردستانی عێراقەوە

باڵوێزی ئێران لە بەغدا وتیشی: سەرەڕای ئەنجام گرتنی هەندێک کردەوەی ئەمریکی – تیرۆریستی دژ بە ئێران لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، تاران هەرگیز بیری لە چوونەنێو ئەم ناوچە نەکردووەتەوە.

«محەممەد کازم ئالی سادق»، باڵوێزی ئێران لە بەغدا، لە کاردانەوە بەرامبەر بە هەوڵی بەشێک لە لایەنەکان بۆ تۆمەتبارکردنی ئێران بە هەوڵدان بۆ داگیرکردنی ھەرێمی کوردستان، وتی: ئەم جۆرە هەواڵانە ھەرلە بنەڕەتدا درۆن و ئێران هەرگیز بیری لە لەشکرکێشان و هێرشکردنە سەر خاکی هەرێمی کوردستانی عێراق نەکردووەتەوە.

«ئالی سادق» هەروەها سەبارەت بە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر پێگە تیرۆریستییەکان لە ناوچەی کوردستانی عێراقیش وتی: ئەمە مافێکی دەستەبەرکراوە بۆ بەرگریکردن لە خۆ؛ نائارامییەکانی ئەم دواییەی ئێران بەهۆی کاریگەریی کوردە نەیارەکان لە هەولێرەوە ئەنجامی گرت.

باڵوێزی ئێران لە عێراق بە ئاماژەدان بە کردەوە نایاساییەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئێران ڕووبەڕووی ھێندێک ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستی بووەتەوە کە سەرچاوەکەی ھەرێمی کوردستانی عێراقە، هەروەها فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکانیش هەندێک جار سیخوڕی بەسەر سنوورەکانی عێراق و ئێرانەوە دەکەن.

باڵوێزی ئێران لە عێراق هەروەها ڕایگەیاند کە، بەهۆی ئەو دەستدرێژی و پێشێلکارییانە ١٨ یاداشتی ناڕەزایەتیی گەیاندووەتە وەزارەتی دەرەوەی عێراق.

«ئالی سادق» باسی دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستانیشی کرد بە میوانداریی عێراق و وتیشی: ئێمە سوپاسی عێراق دەکەین لە بەر میوانداریکردن و بەڕێوەبردنی پێنج خولی گفتوگۆو دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان.

باڵوێزی ئێران لە عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە: ئێمە ھێشتاش دڵخۆشین  بە ڕۆڵگێڕانی عێراق وەک ئاڵقەیەکی پەیوەندیی نێوان کۆماری ئیسلامی و وڵاتە عەرەبییەکانی دیکە.

سەرپەیڤ