نیسان 01, 2023 17:06 Asia/Tehran
  • سەرتیپ واحیدی: نەتەوەی گەورەی ئێران ئاڵاهەڵگری ئازادی و کەرامەتە لە جیهاندا

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: نەتەوەی گەورە، سەربەخۆ و بەهێزی ئێرانی ئیسلامی، لە سای بوونی کۆماری ئیسلامی ئاڵا هەڵگری ئازادی و سەربەرزییە لە جیهاندا.

دوای سەرکەوتنی شکۆمەندانەی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی (رە) لە مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی (١٩٧٩ی زایینی)، گشتپرسی و ڕیفراندۆمی کۆماری ئیسلامی لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەچوو.

بە پێی ئەنجامی ئەم گشتپرسی و ڕیفراندۆمە کە لە ١٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٥٨ی کۆچیی ھەتاوی (١ی ئاپریلی ١٩٧٩) ڕاگەیەندرا، زیاتر لە سەدا ٩٨ی ئەو کەسانەی کە مافی بەشداریی ڕیفراندۆمەکەیان هەبوو، ڕەزامەند بوون بە دامەزرانی کۆماری ئیسلامی.

بەم بۆنەیەوە ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوە لە ساڵنامەی ئێراندا وەک ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ناودێر کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، سەرتیپ «حەمید واحیدی» فەرماندەی هێزی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەگەڵ کۆمەڵێک لە بنەماڵەی شەهیدانی ئەرتەشی ئێران دیدار و وێڕای پیرۆزبایی کردنی ۱۲ی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامی، بە ئاماژەدان بەوەی کە دەنگی پتر لە  سەدی ٩٨ی خەڵک  بە حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٥٨ دا  یەکێک لە شانازییە ھەرە بەرزەکانی ئەم حکومەتە  بەڕابەرایەتیی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) دادەنرێت، وتیشی: ئەمڕۆ نەتەوەی گەورە، سەربەخۆ و بەهێزی ئێرانی ئیسلامی، لە سای حکومەتی کۆماری ئیسلامیدا، ئاڵاھەڵگریی ئازادی و سەربەرزییە لە جیهاندا.

فەرماندەی هێزی ئاسمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە ئەم ڕۆژە مەزن و چارەنووسسازە ڕۆژەی بەرھەم دانی خوێنی پاکی شەهیدانە، وتیشی: بنەماڵەی شەهیدان، شەهیدان، لەخۆبردووان و گیانبازان پشتیوانی گەورەی ئەم شۆڕش و نیزامەن.

سەرپەیڤ