کۆمەڵەی وانەبێژانی حەوزەی عیلمییەی قوم،: گەلی ئێران فەلەستین و قودس بە تەنیا ناهێڵێت
کۆمەڵەی وانەبێژانی حەوزەی عیلمییەی قوم، باشووری تاران، ڕایگەیاند: نەتەوەی ئێران هێشتا پشتی بە بنەمای بەڵێنی پشتیوانی لە چەوساوەکان و بەرەنگاربوونەوەی چەوسێنەران ئەستوورە.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، کۆمەڵەی وانەبێژانی حەوزەی عیلمییەی قوم لە بەیاننامەیەکدا وێڕای بانگهێشت کردنی خەڵکی ئێران بۆ بەشداری لە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس ڕایگەیاند: ڕۆژی جیهانیی قودس ڕۆژی بێزاری دەربڕین بەرامبەر بە گەندەڵی و چەوساوەکوژی و ستەمکارییەکانی ڕژیمی داگیرکەری زایۆنی و ڕۆژی دەرکەوتنی جیهادی موسڵمانانی جیهان دژی دڕندایەتی و کوفرو ئیستیکبارە.
لەم بەیاننامەیەدا هاتووە: لووە شێرپەنجەییەکەی ئیسرائیل بنکەی تیرۆرەو دیارە بنبڕکردنی لە ڕۆژئاوای ئاسیا دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ئارامی و ئاسایش بۆ ناوچەکە و ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی لەسەر پرسی سەرەکیی جیهانی ئیسلامی، کە فەلەستینە، خۆڕاگر بن، ئەوا ڕەوتی ئاوابوونی و لەنێوچوونی ڕژێم داگیرکەری زایۆنی خێراتر دەبێتەوە.
لە بەیاننامەی کۆمەڵگەی وانەبێژانی حەوزەی عیلمییەی قوم دا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە بەردەوامیی خۆڕاگری لە خاکی فەلەستین و پشتیوانیی نێودەوڵەتی لە موجاهیدینی فەلەستین دەبێتە هۆی ڕزگاربوونی قودسی پیرۆزو لە ئەنجام دا ئەم بەشەی جیهانی ئیسلامی دەگەڕێتەوە ئوممەتی ئیسلامی.
ڕۆژی هەینی ٢٥ی خاکەلێوە (٢٣ی ڕەمەزان/١٣ی ئاپریلی ٢٠٢٣) ڕۆژی جیهانیی قودسە.
دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیهانیی قودس ناودێری کراوە.