نیسان 12, 2023 10:49 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: خەڵکی ئێران ھەتا ڕزگارکرانی قودس لە پای ئامانجەکانی ئیسلامدا دەوەستن

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی؛ لە ڕۆژی جیهانی قودسدا، نەتەوەی گەورەی ئێران بە ئامادەبوونی پڕلەجۆش و خرۆشی خۆیان جارێکی دیکە ڕایدەگەیەنن کە ھەتا ڕزگاربوونی تەواوی قودس لە پای ئامانجەکانی ئیسلامدا دەوەستین.

ڕۆژی هەینی ٢٥ی خاکەلێوە، هاوکاتە لەگەڵ ٢٣ی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕۆژی جیهانیی قودس.

دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە دەستپێشخەریی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەک ڕۆژی جیهانیی قودس ناودێزی کراوە.

ھەر لەم پێوەندییەدا بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن؛ سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرلەبەیانیی ڕۆژی چوارشەممە، لە میانەی ڕێوڕەسمی ئەحیای شەوی بیست و یەکەمی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و شەوی شەهیدبوونی ئەمیری موئمینان حەزرەتی ئیمامی عەلی (ع)، لە نێو ئاپۆڕەی زیارەتکارانی مەزارگەی ئیمام خومەینی (رە)

بە ئاماژە بەوەی کە ئیمام خومەینی (رە) پرسی قودس و فەلەستینی وەک گرنگترین پرسی جیهانی ئیسلام ناساند و دوایین هەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی وەک ڕۆژی جیهانیی قودس و ڕۆژی پشتیوانی لە ستەملێکراوانی فەلەستین ناودێری کرد، جەختی لەوەش کردەوە کە:

بە دڵنیاییەوە لە بیست و سێهەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی قودس، نەتەوەی گەورەی ئێران جارێکی دیکە بە ئامادەبوونی پڕ لە جۆش و خرۆشیان ڕایدەگەیەنن کە ھەتا ڕزگار بوونی یەکجاریی قودس، لە پای ئامانجەکانی ئیسلامدا دەوەستن.

ڕەئیسی وتیشی: ئەمڕۆ کە سیستەمی زاڵیەتی خواز لە جیهاندا هەوڵی بڵاوکردنەوەی بیری ئێران ترسێن کردن ، ئیسلام ترسێن کردن و شێعە ترسێن کردن دەدات، هەموومان بە بەرپرسان، خوێندکاران، زانایان، ، بانگخوازان، مامۆستایانی زانکۆ، و وتاربێژانەوە، ئەرکی ئەوەمان لەسەر شانە کە بە ھاودەمی لەگەڵ گەنجان و بە ڕوون کردنەوەو ڕێنوێنی کردن گرێ پوچکەکانی زەوین و بیریان بکەینەوە.

.

سەرپەیڤ