نیسان 13, 2023 08:22 Asia/Tehran
  • پەرە پێ دانی سیستەمی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەرتەشی ئێران لە بواری شەڕی ئەلیکترۆنیدا

جێگری فەرماندەی هێزی وشکانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بەوەی کە نوێکردنەوە و بەرهەمهێنانەوەی کەرەستەکان دەبێتە هۆی پاوەجێ بوونی توانای بەرگریی هێزی وشکانیی ئەرتەش، پەرە پێ درانی سیستەمی فرۆکە بێفڕۆکەوانەکانی هێزی وشکانیی لە بواری شەڕی ئەلیکترۆنی دا ڕاگەیاند.

دکتۆرینی بەرگریی ئێران ھەرلە بنەڕەتدا لەسەر بنەمای بەرپەرچدانەوە دامەزراوە؛ ئینجا بۆ ئەوەی بەرپەرچدانەوەی ڕاستەقینەش بێتەدی، زۆر گرنگە توانای سەربازی و چەکی متمانەپێکراو هەبێت و هێزی چەکداریی بەتواناو کەرەستەوئامێری باش لە بەردەست دا بێت.

لەم پێوەندییەداو بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممە، ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)؛ ئەمیری سەرتیپ «نەوزەر نیعمەتی» جێگری فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی ئاهەنگی گەورەی ھێنانەمەیدانی دەستکەوتەکانی «ھێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران»و خستنەبەردەستی ١٠٨٤ جۆر کەرەستە و چەک لە بواری شەڕی وشکانی دا وتی : نوێکردنەوە و بەرهەمهێنانەوەی کەرەستەوئامێرەکان یەکێکە لە کارە گرنگەکانی هێزی وشکانی بە مەبەستی چەسپاندنی توانای بەرگری لە ئەرتەش دا.

ئەمیری سەرتیپ نیعمەتی وتیشی: لەم پێوەندییەدا هێزی وشکانی ھاوتەریب لەگەڵ شەڕەکانی داهاتوو چەک و سیستەمەکانی خۆی دیزاین کردووەو ئاوێتەی توانای بەرگریی وڵاتی کردووە.

جێگری فەرماندەی هێزی وشکانیی ئەرتەشی ئێران بە ئاماژەدان بە پەرە پێ دانی تواناکانی شەڕی بەخۆفڕی هێزی وشکانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەیارکردنیان بە موشەک و بۆمبای ڕێنماھەڵگر وتیشی: بۆ یەکەمین جار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بە سیستەمی شەڕی ئلێکترۆنییەوە تەیار کراوە ، ئاوێتەی بازنەی شەڕ کراون و دیارە هەموو ئەم بارستاییانەش  توانای بەرگریی وڵات لە بەرامبەر هەڕەشەکانی داهاتوو بەرزتر دەکاتەوە.

سەرپەیڤ