نیسان 19, 2023 15:30 Asia/Tehran
  • ئیسلامی: دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەرەوپێش دەچێت

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد کە دانوستانەکانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بەرەوپێش دەچێت.

«محەممەد ئیسلامی» سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی ئێران ڕایگەیاند: پڕۆسەی دانوستانەکانی ئێران و ئاژانس خەریکە بەرەوپێش دەڕوات و ڕۆژانە شاندە تەکنیکی و کارناسییەکان لە پەیوەندیدان.

ئیسلامی جەختی لەوەش کردەوە کە: لە ئێستادا ٦٧ دەرمانی ڕادیۆیی لە ٢١٠ سەنتەری پزیشکی و نەخۆشخانەی سەرتاسەری وڵات دابەش دەکرێن، ئەمەش توانایەکە کە بە سەرنجدانی ھەمەجۆرەکردن لە بەشی پێزانین و دەرمان و چارەسەری دا کاری لەسەر دەکەین.

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران هەروەها وتیشی: ئەمساڵ (١٤٠٢)، دوو جۆر دەرمانی نوێی ڕادیۆیی بە قۆناغی کلینیکیدا تێدەپەڕێنین و ئێستا دەرمانە ڕادیۆییەکان بە تەواوی لە نێوخۆی وڵاتدا بەرهەم دەهێنرێن.

سەرپەیڤ