May 02, 2023 16:05 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ مامۆستایان : قوتابیان دەبێ شانازی بە ئێرانی بوونیان بکەن + ڤیدیۆ

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیدارێکدا لەگەڵ مامۆستایان، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەبێ شوناسی ئێرانی و ئیسلامی و کەسایەتیی نیشتیمانی لە منداڵانی وڵاتدا زیندوو بکەینەوە،وتیشی: قوتابی دەبێ شانازی بە ئێرانی بوونیەوە بکات، کە جێگای شانازیشە.

 

دەبێ ھەست بە شوناس کردن، شوناسی ئێرانی و ئیسلامی و کەسایەتیی نیشتیمانی لە منداڵانی ئەم وڵاتەدا ببووژێنینەوە، پرسی زمان گرینگە، پرسی نەتەوە گرینگە، پرسی ئاڵا گرینگە، دەبێ دڵخۆش بن پێی، ئەمە شتێکی پێویستە، ئەمانە بنەمان، دەبێ ئەم ناسیارییە، ئەم شوناس ناسینە نیشتیمانی و تاکەکەسییە لە قوتابی دا زیندوو کەینەوە، دەبێ شانازی بە ئێرانی بوونیەوە بکات، کە دیارە جێگای شانازیشە.

***

هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهید موتەهھەری و ڕۆژی مامۆستا، کۆمەڵێک لە مامۆستایان و ڕۆشنبیرانی سەرتاسەری وڵات، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) بە ئامادەبوون لە حوسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) چاویان بە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کەوت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، ئایەتوڵڵا خامنەیی لەم دیدارەدا وێڕای ڕێزگرتن لە یادی شەهید ئایەتوڵڵا موتەهھەری؛ ئەو بەڕێزەی وەک مامۆستایەکی ڕاستەقینە ناو بردو وتیشی: هەموو ئەو سیفەتانەی کە چاوەڕێی دەکەین لە مامۆستایانی قوتابخانەکانمان و یان مامۆستایانی زانکۆکان دا لەو پیاوەدا ھەبوو؛ زانست، پابەندبوون، وردبینی، بەدواداچوون، دیسیپلین و ڕێکمەندی لە ھەڵس و کەوتی شەهید موتەهھەری دا هەبوو.

ئاماژەی بەوەشکرد: شەهیدبوونیشی ھێندێک بەرەکەتی بۆ نیشتمان هەبوو. خودی خۆی گەییشتە پلەیەکی بەرز و بەرهەمەکانی لە ئەنجامی ئەو شەهیدبوونەدا جێگەیەکیان لە دڵی کۆمەڵگادا بەدەستهێنا و پێشنیار دەکەم نووسین و وتارە ئامادەکراوەکانی بخوێنرێتەوە، بەتایبەتی لەلایەن مامۆستایانەوە.

لە درێژەی ئەم دیدارەدا، ڕابەری مەزنی شۆڕش سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ مامۆستایان دەربڕی و وتیشی: یەکەم شت کە ئەمڕۆ لە بارەی مامۆستایانەوە دەبێ بیڵێم، ستایشی کۆمەڵگەی مامۆستایانە. ئەم سەربازە نەناسراوانەی نیزامی ئیسلامی و ئیسلام و موسڵمانان، کە لە سەرانسەری وڵاتدا لە دوورترین شوێن و ناوچەکانی وڵات بەوپەڕی بێ دەنگییەوە خەریکی چالاکی نواندنن ، سەرقاڵی خەباتن. بە سەختی کار دەکەن، سەرباری تەواوی کێشەو گرفتەکانیان لە ھەوڵەکانیاندا بەردەوامن. لە ڕاستیدا ئەم کۆمەڵگایەی مامۆستایان خەریکی پەروەردەکردنی منداڵانی ئەم گەلەو ئامادەکردنیان بۆ ئایندەیەکی گەشن.

بەڕێزی جەختی لەوەش کردەوە کە: مامۆستا لە ڕاستی دا نژیارڤانی داھاتووی وڵاتە، ئەمڕۆکە ئێوە خەریکن داھاتووی وڵات پێک دێنن.

سەرپەیڤ