May 04, 2023 18:07 Asia/Tehran
  • فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسداران: ڕژێمی زایۆنی هەرگیز ھێندە زەلیل نەبووە

فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی: بە ئاماژەدان بەوەی کە قودس ئامانجی کۆتایی نییە، بەڵکو قودس ئامانجێکی مامناوەندییە، جەختی لەوە کردەوە: ئەمڕۆ گەنجانی فەلەستین ڕژێمی زایۆنییان زەلیل کردووە و ئەم ڕژێمە تاوانکارە هەرگیز ئەوەندە زەلیل نەبووە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، فەرماندەی لقی قودس وتیشی: ئیسرائیل ئێستا گەیشتووەتە خاڵێکی زەلیل کە وایەر و ڕاداری لە هەموو دەوروبەری خۆی داناوە بۆ ئەوەی کەس نەتوانێت دزە بکاتە نێو ھەرێمی ژێر دەستەڵاتیەوە.

قائانی ئاماژەی بەوەش دا: ئەمڕۆ بە حەول و قووە ئیلاهی و بە بەرەکەتی بزوتنەوەی کۆماری ئیسلامی و گەشەی ڕۆڵەکانی ئیسلام لە سای فەرهەنگی خۆڕاگریدا، هەندێک ڕۆژ زیاتر لە ٣٠ ئۆپەراسیۆن لە کەناری ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێت کە میدیاکانیان هەوڵ دەدەن باسی نەکەن.

فەرماندەی لقی قودس هەروەها وتیشی: دەرئەنجامی بەرخۆدانی خەڵک لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکاندا ئەو سەربەرزی و ڕێزمەندییەیە کە بە نسیوی کۆماری ئیسلامیی ئێران بووە.

«قائانی»سەبارەت بەمەش کە کەنگێ تۆڵەی خوێنی سەردار قاسم سولەیمانی دەکرێتەوە، وتی: بەشێک لە قسەکانی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی سەبارەت بە تۆڵەی خوێنی «حاج قاسم» لە قەواخی دەرکردنی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە ئەنجامی گرتووە، بەڵام شێوازی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ خۆیدا ھاوتەریبە و تۆڵەسەندنەوە پێ و شوێن دا دەگرێت و ئەمڕۆش ژیان بۆ ئەوانەی ئەم کارەیان کردووە سەخت بووە.

فەرماندەی لقی قودس وتیشی: ئەمڕۆ گەنجانی فەلەستینی بە پەرۆشەوە دەچنە ناو مەیدان و لە شەهیدبوون ناترسن.

قائانی جەختی لەوەش کردەوە کە: پێشهاتە گەورەکانی ئەمڕۆی ناوچەکە ڕەگ و ڕیشەی لە بەرخۆداندایە و ئەمریکاش ڕۆژ لەوای ڕۆژ دوا دەکەوێ و بەرەو توانەوە دەڕوات، کە نیشانەکانی دیارە.

سەرپەیڤ