May 29, 2023 05:54 Asia/Tehran
  • دیداری دوو قۆڵیی نێوان سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سوڵتانی عومان

دیدارێکی دوو قۆڵی لە نێوان سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و سوڵتانی عومان لە تاران بەڕێوەچوو.

«سەیید ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ڕۆژی ( یه کشه ممه ) له کۆبینای فەرهەنگی-مێژوویی سەعد ئاباد به فەرمی پێشوازی له سوڵتانی عومان هەیسەم بن تاریق ئالی سەعید» کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، دیدارێکی دوو قۆڵی لە نێوان سەرۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و شانشینی عومان بەڕێوەچوو و دوای ئەوەش دیدارێکی هاوبەشی شاندی باڵای دوو وڵات ئەنجامی گرت و پێکەوە کۆبوونەوە.

لەم گەشتەدا 4 بەڵگەنامەی هاوکاری لە بوارەکانی ئابووری و وەبەرهێنان و وزە لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ دەکرێت.

سوڵتانی عومان ڕۆژی یەکشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پلە باڵا گەیشتە تاران.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنی دادگای سوڵتانییەتی عومان، سەردانەکەی سوڵتانی عومان بۆ ئێران ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ئامانجەکەشی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵاتە.

سەرپەیڤ