ئاب 29, 2023 16:34 Asia/Tehran
  • ئێران سوپاسی هەرێمی کوردستانی عێڕاق دەکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستانی عێڕاق ئەمساڵ و پاریش میواندارییەکی باشی زیارەتکارانی ئێرانی کراوە، لەبەر ئەوە سوپاسی بەرپرسانی هەرێم دەکەن.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسی رۆژنامەنوسیدا، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی پێشوازیکردنی زیارەتکارانی ئێرانی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن (ع) لەلایەن هەرێمی کوردستانی عێڕاقەوە رایگەیاند، هەرێمی کوردستان دوو ساڵە بە شێوەیەکی باش میوانداریی زیارەتکارانی ئێرانی دەکات.

وتیشی، "هەرێمی کوردستانی عێڕاق میوانداریی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن (ع) دەکات، سوپاسی ئەو کارە بەخشندەیەی بەرپرسانی هەرێم دەکەین. ساڵی رابردوو میواندارییەکی بەخشندەیان کرد و ئەمساڵیش ئێمە شاهیدی ئەم میواندارییەین."

ئەمەش لەکاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی دووشەممە 28-08-2023  بڵاویکردەوە، دوو ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکاری ئێرانی چوونەتە عێراق بۆ بەشداریکردن لە چلەی ئیمام حوسێن (ع).

 

سەرپەیڤ