تشرینی یه‌که‌م 03, 2023 13:47 Asia/Tehran
  • رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی: رژێمی زایۆنی دەڕوات و یەکگرتنی وڵاتانی ئیسلامی ڕێی دەستێوەردان لە ئەمریکا دەگرێت

هاووکات لەگەڵ ساڵیادی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) بەرپرسانی دەوڵەتیی ئێران لە‌گەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی کۆبوونەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئیرنا  ئەمرۆ سێشەمە هاوکات لەگەڵ ساڵیادی لە دایک بوونی پێغەمبەر و ئیمام جەعفەری سادق، بەرپرسانی دەوڵەتی ئێران و باڵوێزی وڵاتانی ئیسلامی و میوانانی کۆنفڕانسی یەکگرتوویی ئیسلامی لەگەڵ حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لەم دیدارەدا جەختیان کرد: ئەمرۆ دوژمنایەتیکردنی ئیسلام لە هەموو کاتێک ئاشکراترە. نموونەیەکیشی ؛سووکایەتیکردن بە قورئانی پیرۆزە کە بەم کارە زیاتر خۆیان خراپ ئەکەن.

لە بەشێکی تری قسەکانیاندا رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی فەرموی : ئەو وڵاتانەی گەمەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی دەکەنە رۆژەڤی سیاسەتی خۆیان؛ زەرەرمەند دەبن چونکوو ئەم ڕژێمە دەڕوات و ئاسەواری نامێنێ.

 

 

 

سەرپەیڤ