تشرینی دووه‌م 29, 2023 16:50 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە دیوانی سزا نێودەوڵەتیەکان کرد کە با کۆتایی بێ بە سزا نەدرانی کاربەدەستانی ڕژیمی زایونی.

حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" بە بەڕێکردنی چەند نامە بۆ سەرۆک و دادگەری دیوانی سزا نێودەوڵەتیەکان پێداگری کردوە لەسەرخێرایی دان بە راگەیشتنی ئەو دیوانە بە دۆسیەی خەڵکی فەلەستین و دادگایی کرانی دڕندەکارانی کارەساتەکانی غەززە.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ئاماژە بە بۆردومانی دڕندانەی کەرتی غەززەو دەستدرێژی وشکانی ئەو ڕژیمە بۆسەری و شەهیدکرانی زۆرتر لە چواردە هەزار کەس لەو خەڵکە بێ تاوانەو برینداربوونی سی و دوو هەزارکەسیشیان بە وێنگەی دڕندەکاری سامناکی نێونەتەویی بۆوێنە دڕندەکاری نێوشەڕو دڕندەکاری دژی مرۆڤانەو ژینۆساید زانیوە.

ناوبراو پاڵپشتی هێندێک لە وڵاتان لە ڕژیمی داگیرکەری زایونیستی بەهۆکاری ملهوری و بەردەوامی توندوتیژی و دڵرەقی ئەو ڕژیمە بەئارستەی دڕندەکاری نێونەتەوەیی لەو پەڕی بێ خەمی و سزانەدراوی زانی و پێداگریشی کرد لەسەر بەڵینداری دیوانی سزا نێودەوڵەتیەکان بۆ بەڕێوە بردنی ئەرکەکەی بەئاراستەی پێوشوێنگرتنی ئەو دڕندەکارانە بۆ کۆتایی هێنان بە سزانەدران.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێرای ئاماژەش بە ڕاگەیشتن بە دۆسیەی فەلەستین لەبەردەستی ئەو دیوانە، هەڵوێستەکەی بە ئەزموونێک بۆ سەلماندنی سەربەخۆیی و بێ لایەنی دادڤانی لەو پەیوەندیەدا زانی و وتی کە هەنووکە کاتی ئەوە هاتوە کە دیوان بڕیار بدا کە لە بەرامبەر زەخت و بەرژەوەندی خوازی چەند زلهێزێک دا خۆڕاگری بکا.

سەرپەیڤ