کانونی یه‌که‌م 04, 2023 08:00 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دووەمین کۆبوونەوەی نیشتمانیی بەرپرسایەتیی جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتیدا پێی داگرت: پشتیوانی کردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە غەززە و فەلەستین بە پێی یاسای بنەڕەتییە.

"سەیدئیبراهیم ڕەیسی" سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ یەکشەممە لە دووەم کۆبوونەوەی نیشتمانیی بەرپرسایەتیی جێبەجێ کردنی یاسای بنەڕەتیدا وتی: هەر لە سەرەتای شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانەوە پشتیوانیکردنی فەلەستین یەکەم پرسی شۆڕش بوو. سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: هەڵاواردنی ڕەگەزی و ئاپارتایدی ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنی، کوشت و بڕ، نادادگەری، زوڵم و زۆر و چەوساندنەوەکانی ڕژێمی زایۆنی و لە تەنیشت ئەوەشدا سەربەرزی و سەربەستیی گەلی فەلەستین بۆ هەموو لایەک ڕوونە و ئەو کۆبوونەوە گەورە و بەربڵاوانەی لە جیهاندا بەڕێوەدەچن، لەبەر ئەوەیە.

ڕەئیسی پێی داگرت: خوێنی پاکی منداڵانی فەلەستینی دۆخەکەی بۆ هەمووان ڕوون کردەوە، دەستی تۆڵەی کردگار لە کوشتنی ٦ هەزار منداڵ کە بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید کراون، دێتە دەرەوە و کۆتایی دێنێ بە حکوومەتی زاڵم و ساختەی زایۆنی. سەرۆک کۆماری ئێران هەروەها ڕایگەیاند: یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشڕەوترین یاسایە لە نێو هەموو وڵاتاندا. ڕەیسی بە ئاماژە بەوەی کە یەکێک لە شانازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەیە کە هەموو دامودەزگا و ڕێکخراو و پێکهاتەکانی لەسەر بنەمای دەنگی خەڵک دامەزراون، وتیشی: دەنگی خەڵک شتێکی فۆرماڵیتە و سیاسیکاری نییە.

سەرپەیڤ