کانونی یه‌که‌م 11, 2023 15:30 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە ڤیتۆکرانی بڕیارنامەی دامەزرانی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە نووسی: ئەمریکا سەرەکیترین پشتیوانی کوشتاری ژنان و منداڵانی غەززەیە.

«سید ابراهیم رئیسی» سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە ڤیتۆکرانی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا کاردانەوەی نیشاندا بە کردەوە دژەمرۆییەکەی ئەمریکا سەبارەت بە ڕەت کردنەوەی بڕیارنامەی دامەزرانی ئاگربڕی خێرا لە کەرتی غەززە و نووسی: ئەمریکا سەلماندی کە سەرەکیترین پشتیوانی کوشتاری ژنان و منداڵانی بێتاوانی غەززەیە. 

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: سەرباری داخوازی کۆمەڵگای جیهانی لەسەر راگیردرانی جەنایەتە جەنگییەکانی زایۆنییەکان لە فەلەستین، ئەمریکا بە ڤیتۆ کردنی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە ئەنجومەنی ئاسایش ئەوەی سەلماند کە سەرچاوەی سەرەکیی ئەم شەڕ و جەنایەتانە و هەروەها سووتەمەنیی ماشینی کۆمەڵکوژیی ئیسراییل هەر خودی خۆیەتی.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی هەینیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، بڕیارنامەی پێشنیارکراوی دامەزرانی ئاگربڕ لە غەززە خرایە بەر دەنگدانەوە کە سەرباری ئەوەی لەم ئەنجومەنەدا سێزدە دەنگی ئەرێنی درا بەو بڕیارنامەیە، ئەمریکا وەکوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش دەستی دایە ڤیتۆ کردنی و بووە هۆی پەسەن نەکرانی.

سەرپەیڤ