ئێران: کردەوەی تیرۆریستی ڕەوتی خێرای گەشە و ئاسایش لە ئێران ناوەستێنێ
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کردەوەی تیرۆریستی له لایەن دوژمنانی ئاسایش و پێشکەوتنی ئێرانەوه ناتوانێ ڕەوتی خێرای گەشە و ئاسایش لە ئێران و سیستان و بەلووچستان بوەستێنێ.
حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، لە کاردانەوە بە ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ڕاسک، کە بووە هۆی شەهیدبوونی ١٢ هێزی پۆلیس، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئیکس"دا، شەهید بوونی ژمارێک پۆلیسی شاری ڕاسکی لە بنەماڵە و کەس و کاری ئەو قارەمانە نەتەوەییانە، فەرماندەری بەڕێز و بنەماڵەی گەورەی هێزی ئینتزامی و سەرجەم گەلی بەڕێزی ئێران سەرەخۆشی کرد. "ناسر کەنعانی چافی"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ئێوارەی هەینی جەنایەتی تیرۆریستانی جیاییخواز و بەکرێگیراوانی بیانی لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر بنکەی پۆلیسی ڕاسک و شەهیدکردنی ژمارێک لە پاسەوانان و بەرگریکارانی گیانفیدای هێوری و ئەسایشی وڵات و گەلی ئێرانی بە تووندی ئیدانە کرد. وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدانی نەمری نیشتمان کرد و وتی: بێ گومان دەزگەی دیپلۆماسی بەشێوەیەکی تەواوکەر و یارمەتیدەر لەگەڵ دامودەزگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی هەوڵ دەدات بۆ دیتنەوە و سزادانی تیرۆریستانی جەنایەتکار و دڵڕەدق.
شایانی باسە تیرۆریستان شەوی پێنجشەممە لە سەر هەینی پەلاماری بنکەیەکی پۆلیسیان دا لە شاری ڕاسک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان هەڵکەوتوو لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کە لەم پەلامارەدا ژمارێک لە تیرۆریستەکان کوژران و ژمارێک لە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش شەهید بوون.