کانونی یه‌که‌م 23, 2023 08:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی سەبارەت بە دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی فەلەستینی داگیرکراو و ڕووداوەکانی هاوپێوەند بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە بیر و ڕای گۆڕییەوە.

"حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان" لە پێوەندییەکی تەلەفوونیدا لەگەڵ "حسێن ئیبراهیم تاها" ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی بە داخ و مەخابن دەربڕین و ئیدانەکردنی بەردەوام بوونی پەلامار و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی کە تا ئێستا شەهید بوونی زیاتر لە بیست هەزار دانیشتووی غەززە لەوان هەژمارێکی زۆر ژن و منداڵی بێ تاوانی لێکەوتۆتەوە و نموونەی زەق و بەرچاوی جەنایەتی جەنگی، جەنایەتی دژ بە مرۆڤایەتی و ژینۆساید دێتە ئەژمار، خوازیاری چالاکیی زیاتری کۆمەڵگای جیهانی و بەتایبەیت ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی بوو بۆ کۆتایی پێهێنانی ئەم پەلامارانە.

ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاریی ئیسلامیش لەم پێوەندییە تەلەفونییەدا بە نیگەرانی دەربڕین و هەروەها شەرمەزار کردنی بەردەام بوونی پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی دژ بە غەزە ، راپۆرتێکیشی سەبارەت بە هەنگاو و هەوڵەکانی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و دەربیرخانەکەی بە پێی پەسەنکراوی ئەمدواییەی کۆبوونەوەی سەرانی وڵاتانی ئەندامی ئەم ڕێکخراوەیە ئاراستە کرد و بە پێشوازی لە دەسپێشخەرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بارەوە، ئامادەیی ئەم ڕێکخراوەیەی ڕاگەیاند بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئێراندا. 

سەرپەیڤ