کانونی یه‌که‌م 27, 2023 11:00 Asia/Tehran

پاش شەهیدبوونی سەرداری سەرتیپ سەید رەزی موسەوی لە ڕاوێژکارانی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی کە لەبواری پشتیوانیی لە تەوەری خۆڕاگری لە سوریا چالاک بوو، سەرۆکانی هەرسێ دەزگەی ئێران لە پەیامی جیاجیادا، وێڕای شەرمەزارکردنی پەلاماری دوژمنکارانەی رژیمی زایۆنی بۆسەر سوریا، شەهیدبوونی ئەو سەردارەی ئیسلامیان سەرەخۆشی کرد.

پاش شەهیدبوونی سەردار سەیید رەزی موسەوی، سەیید ئیبراهیمی رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا وێڕای سەرەخۆشی کردنی بە بۆنەی شەهیدبوونی سەرداری سەربەرز، سەیید رەزی موسەوی لە هێرشی بەمووشەکی رژیمی تاوانکاری زایۆنی بۆسەر دەمشق، پێی داگرت: بێگومان ئەوە، نیشانەیەکی دیکەیە لە سەرشۆڕیی، لاوازی و بێ توانایی رژیمی داگیرکەری زایۆنی لە ناوچەداو بێگومان باجی ئەو تاوانکارییەش دەدا.

حوججەتولئیسلام "غولام حوسێن موحسنی ئێژەیی" سەرۆکی دەزگەی دادی ئێران و"محەممەد باقر قالیباف" سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان-ی وەزیری دەرەوەی ئێرانیش لە پەیامی جیاجیادا وێڕای سەرەخۆشی کردن بەبنەی شەهیدبوونی سەردار موسەوی یەک لە ڕاوێژکارانی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە سوریا، پەلاماری رژیمی داگیرکەری زایۆنی بۆسەر سوریایان ئیدانەکردو وتیان؛ بێگومان رژیمی ستەمکاری زایۆنیستی باجێکی قورس بۆ ئەو تاوانکارییە دەدا.

بزووتنەوەی نوجەبای عێراقیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پێی داگرت؛ خوێنی پاکی سەرداری سەرتیپ سەید ڕەزی موسەوی لە ڕاوێژکارانی سپای پاسداران لە سوریا، قەت بەفیڕۆ ناچێ.

بزووتنەوەی نوجەبا هەروەها بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە خۆڕاگریی ئیسلامی، تۆڵەی ئەو شەهیدە دەستێنێتەوە، وتی: "دوژمنانی دین ومرۆڤایەتی ئەوە بزانن کە چارەنووسی ئەوان، لەناوچوونە. لەهەمان کاتدا، میدیایەکی زایۆنیستی، نیگەرانی و ترسی زۆری بەرپرسانی ئەو رژیمە لە وەڵامدانەوەی ئێران بە ترۆری سەردار سەید رەزی موسەوی لە ڕاوێژکارانی خاوەن ئەزموونی سپا لە هێرش بۆسەر ناوچەی زەینەبییەی دەمشقی، ئاشکرا کرد.

رۆژنامەی زایۆنیستیی"جێروزالم پۆست" بەگێڕانەوە لە بەرپرسانی رژیمی داگیرکەری ئیسرائیل نووسی: سوپای ئەو رژیمە بۆ وەڵامدانەوەی شیمانەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ نمونە، ئەگەری هێرشی مووشەکی، ئامادە دەبێ.

سەرپەیڤ