کانونی دوھەم 01, 2024 16:30 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئێران دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی کرد لە کریستیەنەکانی سەرانسەری جیهان.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی چەند پەیام و بروسکەی پیرۆزبایی بۆ گەل و کاربەدەستانی وڵاتانی کریستیەن، دەسپێکی  ساڵی نوێی زایینی پیرۆزبایی لێ کردن و دڵخۆشی و لەشساغی و ئاشتی لەم ساڵە نوێەدا بۆ بەئاوات خواستن.

لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئێران دا وتراوە هەنووکە یەکێک لە گەورەترینی ئەو قەیرانانەی لە یەخەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی گرتوە قەڵاچۆی خەڵکی بێ تاوانی کەرتی غەزە لەلایەن ڕژیمی داگیرکەری زایونیستیەوەیە کە لە سەربەندی ئەمساڵە نوێیەدا پێویستە بە هەوڵی پێکەوەی سەرۆکانی جیهان هەنگاوی شێلگیر هەلبگیرێ بەئاراستەی هەڵوێستێکی کۆمەڵگەی نیونەتەوەیی بۆ ڕاگرتنی ئەو دڕندەکاریە دژی مرۆیانەو جێگیرکردنی ئاشتی و تەبایی.

ڕادیۆتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی زایینی لەسەرجەم کریستیەنەکانی جیهان بەتایبەت کریستیەنەکانی ئێران، ساڵێکی هێمن و پڕ لەئاشتی و دادپەروەریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.

سەرپەیڤ