کانونی دوھەم 21, 2024 13:00 Asia/Tehran

هەواڵنێر : نەسرین حاتەمی

ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە پەیامێکی بۆ دوازدەهەمین کۆبوونەوەی نێونەتەوەیی"غەززە؛ هێمای خۆڕاگری" لەتاران، پێی داگرت؛ ئەمڕۆ، غەززە، سەمبولە چونکە لە غەززە، خۆڕاگرییەکی بەشەڕەفی پێشەنگی سازشت هەڵنەگر، بوونی هەیەو خۆڕاگریی، ڕەمزی مەزنایەتی و کلیلی سەرکەوتنە.

سەیید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵا لەو پەیامەدا وتی: باهۆزی ئەقسا، مۆرکی شکستی دا لەناخی زایۆنییەکان و ئەو مۆرک و نیشانە، هەرگیز ناسڕێتەوەو ئوستورەی لەشکان نەهاتوویانی تێکشکاند و سەرچەشنی ژیارەکەیانی لەت لەت کردو شان و شکۆیانی تێکڕووخاند.

پەیامی سەید حەسەن نەسروڵڵا بۆ ئەو کۆبوونەوە لەلایەن سەید عەبدوڵڵا سەفیەدین نوێنەری حیزبوڵڵای لوبنان لە تاران خوێندرایەوەو لە بەشێکی دیکەیدا هاتووە، ئەفسەران و چەکدارانی ئیسرائیلی کە تابەئەمڕۆ لە غەززە بەدەست تاقمە خۆڕاگرە فەلەستینیەکان کوژراون، چەندهێندەی ئاماری شەڕی شەش رۆژەی١٩٦٧ـە.

غەززە لەباری جوگرافیاییەوە، بچووکە بەڵام لەباری سەربەرزیی و ئازایەتی، گەلێک مەزنە. غەززە ئەمڕۆ لەباری مەزنایەتی وکەڕامەت، سازشهەڵنەگریی لەگشت جیهان بەربڵاوترە.

سەرپەیڤ