کانونی دوھەم 25, 2024 09:30 Asia/Tehran

حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەئامانجی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای ئاسیا سەردانی نیۆیۆرکی کردوە دوێنی سێ شەم لە درێژەی ڕاوێژە دیپلۆماتیکەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەلجەزایرو مالیزیاو فەڕانساو سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران و ئەحمەد عەتاف"ی وەزیری دەرەوەی جەزایر لە چاوپێکەوتنەکەیان دا پێداگریان کرد لەسەر پێویستی یەگجار زۆری ڕاگیرانی بەخێرایی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بەدژی خەڵکی بێ تاوانی غەزەو بەربەرەکانی لەگەڵ کۆچی زۆرەملی خەڵکی فەلەستین و هاوکات دوایین دۆخی ڕوداوکانی ناوچە بەتایبەت فەلەستین و شەڕەکەی غەزەیان تاوتوێ کرد.

عەبدوڵاهیان هاوکات لەگەڵ محمدحەسەن"ی وەزیری دەرەوەی مالیزیش چاوپێکەوتنی کردو سەبارەت بە پرس و بابەتگەلی دوولایەنەو ناوچەیی و نێودەوڵەتی ڕاوێژو وتووێژیان کرد.

لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکانیشی دا ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەگەڵ ئیستیڤان سێژۆرنی وەزیری دەرەوەی فەڕانساش چاوپێکەوتنی کردو دوایین دۆخی پەیوەندی دوولایەنەو چەند پرسێکی گرینگ بۆ دوو وڵاتی لەگەڵ هێنایە بەرباس و ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وێڕای شەرمەزارکردنی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایونیستی بەدژی خەڵکی غەزە پێداگریشی کرد لەسەر هەوڵی کۆمەڵگەی جیهانی لەپێناو ڕاگرتنی دڕندەکاریەکانی ئەو ڕژیمە لە غەزە. 

وەزیری دەرەوەی ئێران لە دواین چاوپێکەوتنیشی دا لەگەڵ ئانتۆنیۆ گۆترێشی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکانیش چاوپێکەوتن و سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەیی و نێونەتەوەیی و دۆخی فەلەستین ڕاوێژوو وتووێژی لەگەڵ کرد.

سەرپەیڤ