پێداگریی پارێزگاری کوردستان لە سەر پاڵپشتی کردنی ژنانی کارئافرێن
لە کۆبوونەوەی هاوبیر و رایی لەگەڵ ئافرەتانی سەرکەوتوو و کارتێکەر و کارامەی پارێزگای کوردستان، پارێزگاری ئەم پارێزگەیە وتی: ژنانی کارئافرێن دەبێ پاڵپشتی بکرێن.
"ئیسماعیل زارعی کوشا" پارێزگاری کوردستان پێی داگرت لەسەر پێویستیی زیاتر بوونی پشتیوانی لە ژنانی لێهاتوو و کارئافرێن لەم پارێزگایەدا و وتیشی: ژنان دەورێکی گرینگ دەگێڕن لە پرۆسەی گەشەپێدانی کۆمەڵگا و کاریگەری دانانی ئافرەتانی بلیمەتی پارێزگاکەمان سەلمێنمەری ئەم بانگەشەیە. زارعیی کوشا، لە کۆبوونەوەی بیر و ڕا گۆڕینەوە سەبارەت بە لێهاتوو کردنی ئافرەتانی پارێزگای کوردستان وتی: ژنان دەورێکی گرینگ دەگێڕن لە پرۆسەی گەشەپێدانی کۆمەڵگا و ئەمڕۆیش دەبێ هەلیان بۆ بڕەخسێنین بۆ ئەوەی لێهاتووتر بن و پاڵپشتییەکی زیاتریان لێبکرێ.
زارعیی کوشا وتیشی: ئافرەتانی بلیمەتی پارێزگاکەمان سەلمێنمەری ئەم بانگەشەیەی ئێمەن و هەموومان ئەو ئەرکەمەن لەسەر شانە هەموو توانامان بێنینە مەیدانەوە بۆ پشتیوانی کردنیان. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ژنانی لێهاتوو، کۆمەڵگایەکی لێهاتوو و چالاک بونیات دەنێن، وتیشی: ژنان بە پێی تایبەتمەندییەکانیان و ئەو دەوری دایکی و هاوژینییەی کە هەیانە، بەرپرسایەتی جیاواز و قورسیشیان لە کۆمەڵگا و لە بنەماڵەدا لە ئەستۆیە، بەڵام سەرکەوتنی ئافرەتان لە گۆڕەپانە جۆراوجۆرەکان ئەو کاتە پڕبایەخە کە لە بازنەی دەور و بەرپرسایەتیی دایکبوون و هاوژینبوون لە بنەماڵەدا پێناسە بکرێ و ئافرەتان لە تەنیشت ئەو دەورە گرینگەیاندا لە گۆڕەپانە گرینگەکانی دیکەشدا ڕۆڵی گرینگیان بینیوە.