کانونی دوھەم 31, 2024 12:30 Asia/Tehran

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەشی دیپلۆماسیی ئابووری و سەرۆکی شاندی ئێرانی لە کۆبوونەوەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی گرووپی بریکس لە مۆسکۆ وتی: گرووپی بریکس دەبێ دەنگی دادخوازیی گەلانی جیهان بێ.

مەهدی سەفەری وتیشی: گرووپی بریکس دەبێ سەبارەت بە هەموو قەیرانەکان و پرسە جیهانییەکان، یەکدەنگ و یەکهەڵوێست بێ.

سەفەری بە ئاماژە بەوەی کە ئەندامەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، میسر، ئتیوپی، عەرەبستان و ئیمارات یارمەتیدەر دەبێ بۆ گەشانەوەی زیاتری گرووپی بریکس و یارمەتییەکی بەرچاویش بە گەشانەوەی زیاتر ئەم وڵاتە تازە بەئەندامبووانەش دەدات، وتیشی: ولاتانی ەندامی ئەم گرووپە دەبێ بتوانن جیهانێکی دادگەرانەتر، دیموکراتیکتر و چەن لایەنە پێک بێنن و لەم ڕێگاوە، ئاسوودەیی خەڵکی وڵاتانی خۆیان و هەموو جیهان دابین بکەن. 

جێگری دیپلۆماسیی ئابووریی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشکاوانە رایگەیاند؛ گرووپی بریکس لە ساڵی ٢٠٢٣ و لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەفریقای باشووردا، پلانی دارشتبوو بۆ نزیکەی دووسەد ڕووداو کە بە سەرکەوتوویی جێبەجی کران.

یەکەم کۆبوونەوەی نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامی گرووپی بریکس لە ساڵی دووهەزار و بیست و چوار ڕۆژی سێشەممە بە بەشداریی جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی نۆ وڵاتی ئەندامی ئەم گرووپە لە مۆسکۆ کاری خۆی دەست پێ کرد. 

سەرپەیڤ