شوبات 10, 2024 13:30 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی پەیامێکدا بەبۆنەی ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە سەرنجدان بە چەندلایەنەخوازی و چاکسازی لە داڕشتی ئەنجوومەنی ئاسایش و ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بە پێویستیەکی یەگجار بنەڕەتی دێتە ئەژمار.

حسین ئەمیرعەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران لەمیانەی پەیامێکدا  بەبۆنەی  ساڵهاتی سەرکەوتنی  شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە لە چلوپێنجەمین ساڵهاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا شایەتی  زۆر دەسکەوت لە بوارگەلی جۆربەجۆرداین کە ئەو دەسکەوتانە سەرجەم بوارەکانی تیکنۆلۆژیاو پەرەو گەشەی سنورەکانی زانست و پیشەسازی کەوشەن گەردونگەڕی و پزیشکی و ئەندازیاری و هەموو بەشەکانی زانستی مرۆیی و تەکنیکی و ئەزموونیی لەخۆ دەگرێ.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێرای ئاماژە بەوەی کە ئێرانیەکانی دەرەوەی وڵات بە سەرمایە و سامانێکی گەورە دێنە ئەژمار، وتیشی لەهەر شوێنێکی جیهان  ناوی ئێران و ئێرانی هەیە پێشکەوتن و زانست وپەرەگرتنی سنورەکانی زانست بەدی دەکەین.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان وتیشی چربوونەوەی چەند لایەنێک لەسەر بەردەوامکردنی یەکلایەنەخوازی ، بنەچەی لەنێو زۆر لە قەیران و نامسۆگەری و پێشکەش نەکردنی ڕێگە چارەسەری ڕامیاری و پەرەی ئاستی شەڕو بشێوی لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی جیهان دایە و هەنوکە ڕوداوەکان بەتایبەت لە غەزە لەژێر سێبەری  ڕەگەز کوژی لەلایەن ڕژیمی داگیرکەرەوە بەڕوونی دێتە بەرچاوو کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و بەتایبەت ئەنجوومەنی ئاسایش لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی دا لێ نەهاتوە.

سەرپەیڤ