شەوی ڕابردوو بانگی "اللە اکبر" لە ئاسمانی سەرانسەری ئێران دەنگی دایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i425055-شەوی_ڕابردوو_بانگی_اللە_اکبر_لە_ئاسمانی_سەرانسەری_ئێران_دەنگی_دایەوە
شەوی رابردوو هاوکات لەگەڵ زایەڵەی اللەاکبر، ئاسمانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران نوورباران کرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 11, 2024 03:30 Asia/Tehran
  • شەوی ڕابردوو بانگی

شەوی رابردوو هاوکات لەگەڵ زایەڵەی اللەاکبر، ئاسمانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێران نوورباران کرا.

بە بۆنەی هاتنی ٢٢ی ڕێبەندان و لە سەروبەندی چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی بەشکۆی ئیسلامی، شەوی ڕابردوو زایەڵەی بانگی اللە اکبر هەموو ئێرانی تەنیوە.

خەڵکی ئێران شەوی ڕابردوو بە ئامادەبوون لە حسێنییەکان، سەربانی ماڵەکان، بینا و باڵاخانەکان و مەیدانە سەرەکییەکان و کوچە و کۆڵانی شار و گوندەکانیان بە بانگی اللەاکبر ، هاواری تەکبیری خۆیان بۆ شوکرانەبژێریی چل و پێنج ساڵ سەربەرزی و سەربەستی گەیاندە گوێکەی هەموو جیهان و هاواری هەمیشەیی "دژایەتی کردنی ئیستکبار" و درووشمی "سەر بەخۆیی، ئازادی، کۆماری ئیسلامی" و ئاشتی و ئاسوودەیی، یەکێتی و یەکدەنگیان بەرز کردەوە.

هاوکات لەگەڵ دەنگ دانەوەی بانگی اللە اکبر، ئاسمانی شارە جۆراوجۆرەکانی ئێرانیش نوورباران کرا. هەروەها ئەمڕۆ و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، گەلی ئێران لە ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندانیش بەشداری دەکەن کە لە بەشەر جۆراوجۆرەکانی هەواڵەکانماندا ئەم ڕێپێوانانە بە تەواوەتی ڕوماڵ دەکرێن.