شوبات 12, 2024 09:30 Asia/Tehran

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاڵاهەڵگری خەباتی دژ بە تیرۆر و بەرگری لە مافی مرۆڤە.

سەید ئیبراهیم ڕەیسی لە چل و پێنجەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئاپۆڕەی بەشداربووانی ڕێپێوانی ٢٢ی ڕێبەندان، بە ئاماژە بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە و پشتیوانیی بێوێنەی ئەمریکا لەم ڕژێمە، پێیداگرت لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی خێرای پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنی و ڕاشکاوانە رایگەیاند: سەرباری هەوڵی بێوچانی ڕۆژاوا، ئێران هەر بەردەوامە لە پشتیوانی کردنی فەلەستین و ئارمانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی و پاش تێپەڕینی چل و پێنج ساڵ لە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئەوە سەلمێندرا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیمامی خوالێخۆشبوو و ڕێبەری بەسیرەتئافرێنەری ئێمە بەرحەقن کە فەرمووی: مەسەلەی فەلەستین مەسەلەی یەکەمی جیهانی ئیسلامە و قودس دەبێ ڕزگار بکرێ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، پچڕینی هەموو پێوەندیی ئابووری و هاوکێشەکان لەگەڵ ڕژێمی زایۆنی بە تەنیا ڕێگای تیاچوونی ڕژێمی زایۆنی و پێشگرتن بە جەنایەتەکانی ئەم ڕژێمە زانی و پێی داگرت: پێشنیاری ئێران وەدەرنانی ڕژێمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکانە؛ ڕژێمێک کە چوارسەد بەیاننامە، بڕیارنامە و پەسەنکراوی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تائێستا بنپێکردووە  چۆن دەتوانێ پێبەندی پەیمان و پەسەنکراوەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەەی کە دوژمن بۆ پێشگری بە پێشکەوتنی گەلی ئێران، شەڕی سەربازی، ئابووری، میدیایی، سایکۆلۆژیک و ئەمدواییەی شەڕێکی چەنڕەهەندی وەڕێخستووە، وتیشی: دیالۆگی شۆڕشی ئیسلامی، دیالۆگێکی بانتر، گۆڕانکاریبەدیهێنەر، کارتێکەر و پەیامی ڕزگاری و سەربەخۆیی بۆ گەلان و پەیامی خۆڕاگری و بەرخۆدان  لەهەمبەر دوژمنانە.

سەرپەیڤ