شوبات 27, 2024 12:40 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕەوت و شێوازە سیاسییەکان پێش دەگرن بەوەی هەوڵ و هەنگاوەکان لەئاراستەی وەستاندنی شەڕ و تاوانکارییەکان لە غەززەدا بەئاکام بگات.

"حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدرێژەی بەرنامەکانی لە ژنێڤ، لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ خاتوو"میریانا سپۆلیاریک"ی سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور، سەبارەت بە قەیرانی هەنوکەی غەززە وتووێژی کرد.

ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لەدەسپیکی ئەو دیدارەدا ویڕای سوپاس وێژیی لە هەوڵەکانی سەرۆکی کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سور، هاوپێوەند بە پرسی غەززە، وتی: مەخابن ڕەوتە سیاسییەکان ڕێگرن لەبەردەم بەئاکام گەیشتنی هەوڵە مرۆییەکان لەوبارەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەکاتی ئامادەبوونی لە ژنێڤ، جگە لە بەشداربوون و وتاردان لە دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ئامادەی دوو دانیشتنی "بەشی باڵای جڤینی چەکداماڵین" و هەروەها لە دانیشتنێکدا بە تەوەری پرسی فەلەستینیش وتار دەدا.

سەرپەیڤ