شوبات 28, 2024 08:00 Asia/Tehran

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی بێ هەڵوێستی ئەنجوومەنی ئاسایش لەهەمبەر کۆمەلکوژیەکەی کەرتی غەزە کارەساتێکی دیپلۆماتیکی ئەم سەدەیەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئیرنا حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران دوێنی دووشەم لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکانی خۆی لە ژنێف لەمیانەی کۆبوونەوەی نافەرمی فەلەستین لەئاستی وەزیرانی دەرەوەی لە پەراوێزی بەشی باڵای پەنجاو پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان درێژەی دڕندەکاریەکانی نێو شەڕ لەلایەن ڕژیمی دژی مرۆڤی زایۆنیستی بەدژی خەڵکی فەلەستین لە کەرتی غەزەی بە پەرەپێدەری ئەو شەرەو لێکەوتەکانیشی بە هەڕەشەیەکی شێلگیر بۆسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی زانی.

وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە نزیکەی پێنج مانگ لە پەلاماری کارەساتباری ڕژیمی کۆمەڵکوژی زایۆنیست بۆسەر کەرتی غەزە تێدەپەڕێ وتیشی لەم ماوەدا زۆرتر لە سی هەزار لەخەڵکی ئەو کەرتە گیانیان لەدەست داوەو کە سەدی حەفتای ئەو ڕێژەیە ژن و منداڵن کە ئەوە تۆقێنەرترین ئاماری منداڵ کوشتنە بەدرێژایی مێژوی مرۆڤایەتی.

وەزیری دەرەوەی ئێران هاوکات ڕاشیگەیاند کە کۆماری ئیسلامی بەردەوام بەشێوەیەکی شێلگیرانە بەرگری دەکا گەلی فەلەستین لەبەرامبەر داگیرکاری مافی دیاریکردنی ئەو خەڵکە بەپێی مافیاسای نێودەوڵەتی.

ئەمیرعەبدوڵاهیان لەدڕێژەی وتووێژو راوێژەکانی لە پەراوێزی پەنجاو پێنجەمین کۆبوونەوەی لیژنەی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ژنێفی سویسرا لەگەڵ ئیلینا واڵتۆنین"ی وەزیری دەرەوەی فەنلاندیش چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.

سەرپەیڤ