پەیامی سەرەخۆشی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەسعوود بارزانی
بروسکەی سەرەخۆشی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە مەسعوود بارزانی لەلایەن سەرکۆنسۆلی ئێرانەوە بە ناوبراو ڕاگەیەندرا.
حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیانی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەمیانەی پەیامێک بۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق کۆچی دوایی خاتوون زەکیە مستەفا بارزانی خوشکی مەسعود بارزانی لە ناوبراوو سەرەخۆشی کرد.
لەپەیامەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران دا وتراوە جەنابی مەسعود بارزانی سەرۆکی بەڕێزی پارتی دیموکڕاتی کوردستانی عێراق هۆگرم کە وێنەی هاوخەمی و پەژارەی خۆم بەبۆنەی کۆچی خوشکی بەڕێزتانەوە خوالێخۆش بوو زەکیە مستەفا بارزانی بە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەتان سەرەخۆشی بکەم و لە خوای مەزن داواکارم کە ئەو کۆچکردوە بکەوێتە بەر ڕەحمەتی پەروەردگارو هاوکات دوا خەمتان بێ و بتوانن لەبەرامبەر ئەو خەمەدا خۆڕاگر بن.
شایانی باسە کە زەکیە مستەفا بارزانی خوشکی مەسعود بارزانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو کۆچی دوایی کرد.