ئادار 02, 2024 11:30 Asia/Tehran

وەزیری نەوتی ئێران، گازی سرووشتی بە باشترین سووتەمەنی زانی لە تەنیشت ئەو وزانەی نوێ دەبنەوە و پێیداگرت لە سەر پێویستیی گەشەپێدانی پیشەسازیی گاز لە جیهاندا.

"جەواد ئەوجی" کۆبونەوەی نائاسایی وەزارەتیی تایبەت بە بەڕێوەچوونی حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرانی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز لە ئەلجەزایر وتی: بە پێی پێشبینییەکانی ڕاپۆرتی ئاسۆی کۆڕی وڵاتانی بنێری گاز، داخواز بۆ ئەم سووتەمەنییە پاکە تا ساڵی دوهەزار و پەنجا، نزیکەی سەدی سی و شەش زیاتر دەبێ و  پێشبینی ئەوە دەکرێ تا ساڵی دووهەزار و بیست و پێنج، بەشی گازی سروشتی لە خشتەی وزەی جیهاندا، وەپێش بەشی بەردەخەڵووز کەوێ و تا ساڵی دووهەزار و چل، ببێ بە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکەری وزەی جیهان.

وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران راشکاوانە رایگەیاند: ڕووداوی ژیپۆلیتیکی و ناوچەیی کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەدیکراوە، نیشانی داوە کە گازی سرووشتی و بازرگانییە نێودەوڵەتییەکەی، ئێستایش هەر هۆکارێکی سەرەکییە بۆ دابین کردنی ئاسایشی وزەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتیی جیهان.

وەزیری نەوتی ئێران وتی: ئێران وەکوو یەک لە گەورەترین خاوەنانی پاشەکەوتی سەلمێندراوی گازی سرووشتیی جیهان و یەکێک لە گەورەترین خاوەنانی تۆڕی گەیاندنی ناوخۆیی گازی سرووشتیی جیهان ، ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ هەرچەشنە هاریکاری لە بواری دۆزینەوە، هەڵکەندن، دەرهێنان و بڵاوکردنەوەی گازی سرووشتی. 

سەرپەیڤ