ئادار 02, 2024 14:00 Asia/Tehran
  • ڕەئیسی: ئەفریقا پێگەیەکی گرینگی هەیە لە سیاسەتی دەرەوەیی حکومەتەکەمان دا

سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند کە پەیوەندی لەگەڵ ئەفریقا بەگشتی و پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیسلامی ئەفریقایی بەتایبەت شوێن و پێگەیەکی یەگجار تایبەتی هەیە لە سیاسەتی دەرەوەیی مان دا.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەرلە چوونەدەری لە تاران بۆسەردانی لە ئەلجەزایر وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە سەرەتا دەبێ سپاسگوزاری خودای مەزن بین کە خەڵکی وڵات بەشیوەیەکی بەربڵاوچوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان وتی پێویستە سپاس بکەین لە هەست بە بەرپرسایەتی کردنی خەلک.

ناوبراو سەبارەت بە سەردانەکەشی لە ئەلجەزایر ڕایگەیاند کە ئەو سەردانەی لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆک کۆماری جەزایرو بەئامانجی بەشداری لە حەوتەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی کۆگەی وڵاتانی هەناردەکاری گازەو وتیشی کە دوو بابەتی جێگەی سەرنجن کە یەکەمیان چاوپێکەوتنێکی دوولایەنەیە لەئاستی سەرۆک کۆمارداو جەزایر لە ڕوانگەی گەلی ئێمەوە وڵاتێکە کە بەرامبەر بە کۆلۆنیالیستەکان خۆراگری کردوەو هەربۆیەش گەلەکەمان بیرەوەریەکی یەگجار باشیان هەیە لەو خۆڕاگری.

ناوبراو وێرای پێداگریش لەسەر خەباتی ئەلجەزایرو کۆماری ئیسلامی لەگەڵ یەکلایەنەخوازی ئەمریکا و زۆر لە وڵاتانی دیکەی جیهان هەنوکە خاوەنی ئەو ڕوانگەن کە پێویستە لەبەرامبەر یەکلایەنە خوازی دا خۆڕاگری بکەن و وێرای ئاماژە بە هاوبەشیەکانی دوو وڵات وتی لەو چاوپێکەوتنە دوولایەنەش دا پرسی فەلەستین وەک گرینگترین بابەتی جێگەی سەرنجی جیهانی ئیسلام و مرۆڤایەتی بەبێ گومان دێتە بەر باس.

سەرپەیڤ